به‌رپرسی شه‌ڵته‌ری ژنان له‌گه‌رمیان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له ١١ مانگی ئه‌مساڵدا، ٤٤ ژنی هه‌ڕه‌شه لێكراوه ڕوویان لێكردووین و ژن هه‌بووه ئه‌ندامی جه‌سته‌ی بڕاوه، ده‌شڵێت، حاڵەتەکانی هه‌ڕه‌شه لێكردنی ژنان زیادی كردووه و زۆربه‌ی كه‌یسه‌كان به‌هۆی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه‌یه.
شه‌ڵته‌ری داڵده‌دانی ژنانی هه‌ڕه‌شه لێكراوی گه‌رمیان، ماوه‌ی ١٠ ساڵه له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان دامه‌زراوه و سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیه و كه‌یسی ژنانی گه‌رمیان و به‌شێك له‌ناوچه کێشە لەسەرەکان وه‌رده‌گرێت و ناوەندەکەیان له شارۆچكه‌ی كه‌لاره.
شه‌هلا عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری شه‌ڵته‌ری داڵده‌دانی ژنانی هه‌ڕه‌شه لێكراوی گه‌رمیان، سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنی كه‌یسی ژنانی هه‌ڕه‌شه لێكراو، بۆ ڕۆژنیوز وتی: شه‌ڵته‌ر په‌ناگه‌یه‌كه بۆ ئه‌و ژنانه‌یـ كه تاوانیانیان بەرامبەر دەکرێت و قوربانی ده‌ستی توندوتیژیین، به بڕیاری دادوه‌ر و له‌ڕێگای بنكه‌كانی توندوتیژی خێزانی و پۆلیس و ئاسایشه‌وه دوای تۆماركردنی سكاڵا ڕه‌وانه‌ی شه‌ڵته‌ر ده‌كرێت وه‌ك په‌ناگه‌یه‌ك وه‌ریده‌گرین تا كێشه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر ده‌بێت.

وتیشی: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شه‌ڵته‌ره‌كه‌ی ئێمه هه‌میشه‌یی نیه، هه‌ر كه‌یسێك، کە وه‌رده‌گرین تا ٧٢ كاتژمێر لای ئێمه ده‌مێنێته‌وه، كه‌یسه‌كانمان زۆركات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕه‌وانه‌ی سلێمانی نه‌كرێت دادوه‌ر ماوه‌ی مانه‌وه‌ی بۆ درێژ ده‌كاته‌وه تا ئه‌وكاته‌ی كێشه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر ده‌بێت، درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی مانه‌وه‌ی كه‌یسه‌كه جار هه‌بووه ماوه‌ته‌وه، هه‌ڵبه‌ت دادوه‌ر ڕه‌زامه‌ندی ئێمه وه‌رده‌گرێت ئه‌و كات بڕیاری درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی مانه‌وه‌ی كه‌یسه‌كه ده‌دات.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كێ بڕیار له‌سه‌ر وه‌رگرتنی كه‌یسه‌كان ده‌دات شەهلا عومەر ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئه‌و دادوه‌رانه‌ی بڕیار له‌سه‌ر كه‌یسه‌كانی شه‌ڵته‌ره‌كه‌مان دەدەن، بریتین له دادوه‌ری توندوتیژی خێزانی و پۆلیس و ئاسایش، ئێمه هه‌موو كه‌یسه‌كان به بڕیاری دادوه‌ر وه‌رده‌گرین، كه‌یسه‌كان به زۆری دوایی ته‌واوبوونی كاتی ده‌وامی ئاسایی دێت بۆلامان، هەروەها لە سەرجەم ناوچەکانی دیکەی هەرێمیش وەک هه‌ولێر، كه‌ركوك، سلێمانی، كه‌ربه‌لا، خانه‌قین، دیالە، سه‌یدسادق، هه‌ڵه‌بجه ژنانی هەڕەشە لێکراو ڕوومان تێدەکەن.
“ژن هەبووە، کە هاتووەتە لامان ئەندامی جەستەی شێوێندراوە و گوێی بڕدراوە”
به‌ڕێوه‌به‌ری شه‌ڵته‌ری داڵده‌دانی ژنان، له‌سه‌ر ئاماره‌كانی ئه‌مساڵ ڕونیكرده‌وه و وتی: له‌سه‌ره‌تای ساڵە‌وه تا ئێستا ٤٤ كه‌یسمان بۆ هاتووه به‌ژن و منداڵه‌وه، لەو ژمارەیەش تەنها ١٣ كه‌یس چاره‌سه‌ر نه‌كراوه و ڕه‌وانه‌ی شه‌ڵته‌ریی هه‌میشه‌یی لە سلێمانی كراون.
لەبارەی ئامارەکانەوە وتی: به‌راود به‌ساڵی ڕابردوو كه‌یسه‌كان زیادی كردوه، ساڵی ڕابردوو ٤٣ کەیسمان هەبووە بەڵام لە ١١ مانگی ساڵی ٢٠٢٢دا ٤٤ کەیسمان وەرگرتووە.
لەبارەی چۆنێتی وەرگرتنی کەیس و مامەڵەکردن لەگەڵیان ڕوونیکردەوە، کە كه‌یسی ژنه هه‌ڕه‌شه لێكراوه‌كان له ڕێگای دادگا و نوسینگه‌كانی توندوتیژی، بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیكردن به مرۆڤ، نه‌هێشتنی تاوان و ئاسایش ئاڕاستەیان دەکرێت، هەروەها ئەو کەسانەی دێنە لامان به‌زۆری توندوتیژی جەستەییان بەرامبەرکراوە، هۆكاری كێشه و توندوتیژییه‌كانیان به‌كارهێنانی تۆڕه‌كانی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تیه و خۆشیان دان به‌وه‌دا ده‌نێن، كه له‌لایه‌ن كه‌س و كاره‌كانیانه‌وه ئازاردراون.
شه‌هلا عومه‌ر وتیشی: هه‌ركه‌یسێك دێته لامان سه‌ره‌تا وه‌ریده‌گرین په‌راوی تایبه‌تی بۆ ده‌كه‌ینه‌وه و لێكوڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین و وته‌ی لێوه‌رده‌گرین، كه‌یسه‌كه‌ی چیه له‌كۆییوه هاتووه، ژماره موبایلی كه‌س و كاره‌كه‌ی وه‌رده‌گرین، كه‌یسم لایه كه‌سوكاره‌كه‌ی وتویان خۆی كوشتووه، نه‌یانزانیوه لای ئێمەیە، توێژه‌ره‌كانمان ڕاپۆرتی بۆ ده‌كه‌ن، به‌شی یاساییمان هه‌یه كێشه یاساییه‌كانی بۆ چاره‌سه‌ر ده‌كات، شه‌وانه چاودێری تایبه‌تمان هه‌یه چاودێری كه‌یسه‌كان ده‌كات، خواردن و كه‌ل وپه‌لی بۆ دابین ده‌كرێت .
ناوبراو، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌و كه‌یسانه به بڕیاری دادوه‌ر دێنه لای ئێمه و به‌بڕیاری دادوه‌ریش ده‌ڕۆنه‌وه ناو كه‌سوكاریان، كه‌یسمان هه‌بووه ئه‌مساڵ دوای ئه‌وه‌ی براوه‌ته‌وه بۆماڵه‌وه و په‌نجه‌مۆری كه‌سوكاره‌كه‌ی وه‌رگیراوه، دووباره جارێكی تر هاتوه‌ته‌وه له‌دادگا سكالای تۆماركردووه و له ماڵه‌وه لێیدراوه و دادوه‌ر جارێكی تر و به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی تر مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ خاوه‌ن كه‌یسه‌كه كردووه.
شه‌هلا، ڕایشیگه‌یاند، ئێمه كێشه‌ی ئه‌وه‌مان هه‌یه شه‌ڵته‌ره‌كه‌مان هه‌میشه‌یی نیه وه‌ك شوێنه‌كانی تر، داوا ده‌كه‌ین بكرێنه هه‌میشه‌یی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌یسانه‌ی دێنه ئێره وه‌ك شه‌ڵته‌ره‌كانی تر بمێنێته‌وه، ئه‌بێت ستاف و بینایی گونجاو و باشترمان بۆ دابین بكرێت نه‌ك وه‌ك ئه‌و شوێنه‌ی ئێستا.
ش.ئـ