یەپەژە: ئامادەین تا دوایین سات تێبکۆشین بۆ ئازادی ژنانی جیهان

شەڕڤانانی یەپەژە لە هەرێمی جزیرە، بە مەراسیمێکی سەربازی و ئاهەنگێک ٨ی ئازار ڕۆژی جیهانی ژنانی پیرۆز کرد و جەختیان کردەوە کە "ئامادەین تا دوایین ساتی ژیانمان تێبکۆشین بۆ ئازادی هەموو ژنانی جیهان".


لە شاخی کەزوانانی شاری حەسەکەی هەرێمی جزیرە ڕۆژی ٨ی ئازار، ڕۆژی جیهانی ژنان بە ماراسیمێک و بەشداریی شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) پیرۆز کرا.

مەراسیمەکە بە بەشداری سەدان شەڕڤان و ژمارەیەکی زۆر لە فەرماندەکانی یەپەژە سازکرا، ڕۆژدا شیار، سۆلین کۆبانی، کوردستان دێرک، ئالبین عامودێ و ئەڤینار گرکێ لەگێ فەرماندەکانی هەرێمی جزیری یەپەژە بەشداریان لە مەراسیمەکەدا کرد، ڕۆژدا شیار لە مەراسیمەکەدا قسەی کرد و ڕایگەیاند، تێکۆشانی یەپەژە بۆ هەموو ژنان و پاراستنی وڵاتمان تا سەرکەوتن بەردەوام دەبێت.

ڕۆژدا شیار فەرماندەی یەپەژە وتی، "سەرەتا ڕۆژی ٨ی ئازار لە هەموو شەهیدانی بەرخۆدان و لە ڕێبەر ئاپۆ پیرۆز دەکەم، ڕۆژی بەرخۆدانی ژنان لەبەرامبەر عەقلیەتی باوکسالاری بەڕێوەبراوە و ئەم ڕۆژە کە بە ڕەنجی ژنانی بەرخۆدێر دروست بووە لە هەموو ژنانی جیهان بە هەمان هەست پیرۆز دەکەین، هەروەها ئەم ڕۆژە لە دایکانی شەهیدان، هەموو مرۆڤایەتی و ژنانی شۆڕشگێڕ کە ڕەنجێکی زۆریان بۆ تیکۆشان داوە بە جۆش و دڵگەرمیەکی گەورە پیرۆز دەکەین."

ڕۆژدا شیار ئاماژەی بەوەدا، "بە تێکۆشان و بەرخۆدانی ژنانی ئازادیخواز، ئێمە گەیشتینە ڕۆژی سەرکەوتنی مێژوویی، لەبەرئەوەی ژن خۆی ژیانە، ئەو ژنانەی ئەمڕۆ لە بەرامبەر هەموو دۆخێکی سەختدا بەرخۆدان دەکەن و لە بەرامبەر عەقڵیەتی دەسەڵاتدار  لە هەموو بوارەکانی ژیاندا تێدەکۆشن، یەپەژەیە کە هەموو ژنان لە هەموو ناسنامەکان لەناوخۆیدا کۆکردووەتەوە، ئەوەی کە ئەمڕۆ پێشەنگایەتی دەکات، بۆ ئیرادە و ناسنامەی خۆی بە بوێری تێدەکۆشێت و شەڕ دەکات، یەپەژەیە، بە خۆشەویستی وڵاتەکەی ڕۆژ بە ڕۆژ خۆی بەخت دەکات، بۆ ژیانی یەکسان هەموو ساتێک لە ناو بەرخۆدانێکی سەختدایە، بێگۆمان ئەم بەرخۆدانە بە پێشەنگایەتی ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە کەسایەتی یەپەژەدا بە پیتی زێڕین دەنووسرێتەوە.

ڕۆژدا شیار فەرماندەی یەپەژە ئەوەشی خستەڕوو، ئێمەی یەپەژە بە ئیرادە و بڕوای خۆمان ئامادەین تا دوایین ساتی ژیانمان تێبکۆشین و بۆ ئازادی هەموو ژنانی جیهان و خاکەکەمان گیانمان بەخت بکەین، جارێکیتر ٨ی ئازار لە رێبەر ئاپۆ، لە هەموو مرۆڤایەتی و هەڤاڵە ئامادەبووەکان پیرۆز دەکەین.

دواتر هەڵپەرکێیەک کە لە لایەن شەڕڤانانەوە ئامادەکرابوو، پێشەکەشکرا و شەڕڤانان بە هەڵپەڕکێ و بە دروشمی 'بژی سەرۆکی ئاپۆ'، 'ژن، ژیان، ئازادی'، 'بەرخۆدان ژیانە' کۆتاییان بە مەراسیمەکە هێنا.

ک.س