یەژەشە ناسنامەی شەڕڤانێکی شەهید ئاشکرا دەکات

فەرماندەیی یەژەشە بە ڕاگەیەندراوێک ناسنامەی شەڕڤانێکی خۆی کە ٧ی شوبات لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتووچۆ شەهید بوو، ئاشکرا کرد و سەرەخۆشی لە خانەوادە و هەڤاڵانی کرد. 


یەکینەکانی ژنانی شەنگال- یەژەشە، ئەمڕۆ بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک، ڕایگەیاندووە، کە شەڕڤانێکیان بەناوی ئارین شەنگاڵ ٧ی شوبات بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ، شەهید بووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لە کەسایەتی ئارین شەنگال-دا هەموو شەهیدان بە ڕێزداریی بەبیردێنینەوە و سەرەخۆشی لە خانەوادەکەی و گەلەکەمان دەکەین و لە ساڵی بەرخۆدان و سەرکەوتندا لەسەر هێڵی ڕێبەر ئاپۆ هەنگاو هەڵدەگرین و تۆڵەی شەهیدانمان دەکەینەوە. 

لەسەر کەسایەتی ئارین شەنگال، یەژەشە دەڵێت: هەڤاڵمان ئارین شەنگال هەر خولەکێکی ژیانی خۆی بە فیداکاریی و تێکۆشان ڕازاندبووەوە، یەکێک لە ژنانی ئێزدیخان بوو، کە بە دیل کەوتە دەستی چەتەکانی داعش، بە زیرەکی خۆی، خۆی لە دەستی چەتەکان ڕزگار کرد و لەناو ڕیزەکانی بەرخۆداندا جێی گرت، هەڤاڵ ئارین کە لە هەموو قۆناغەکانی شەڕی دژی داعش ئامادە بوو، دوای شەڕی ڕەقە هاتە شەنگال و وەک پێشەنگ و بەڕێوەبەر بەشداری ڕیزەکانی یەژەشە بوو، لەسەر ڕێگای خاتوون فەرخا، زەریفە ئۆسە، بریڤان و ئارینەکان بووبە ڕۆحی بەرخۆدانی ژنانی ئێزدی. 

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: بە ناوی یەژەشە-وە دەڵێین: ئارینەکانی ئەم وڵاتە دەبنە پێشەڕۆژی ژنانی ئازادیی ئێزدیخان و هەموو شەهیدان بەبیر دێنینەوە.  

 

ک.ک