یەژەشە: ٨ی مارس ڕۆژی یەکبوون و فراوانکردنی تێکۆشانە

یەکینەکانی ژنی شەنگال – یەژەشە، لە ڕاگەیەندراوێکدا بەبۆنەوی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژنان، پیرۆزبای لە هەموو ژنانی تێکۆشەر و ئەو ژنانە دەکات، کە دژی داگیرکاریی تێدەکۆشن، دەشڵێن: ٨ی مارس ڕۆژی یەکبوون و فراوانکردنی تێکۆشانە.


فەرماندەیی یەکینەکانی ژنی شەنگال- یەژەشە، بەبۆنەی ڕۆژی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا یەژەشە دەڵێت: ئێمە وەک یەژەشە، لەناو فەرمان و شەڕ و لەناوبردندا برینی گەورەمان بۆ دروست بووە، ئێمە لەناو بارودێخکی سەختدا خۆمان ڕێکخست، بەڵێن دەدەین ئەم تێکۆشانە تا سەرکەوتن ببەین و تۆڵەی ژنانی ئێزدی و هەموو ژنانی چەوساوەی جیهان بکەینەوە.

یەژەشە دەشڵێت: گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی ئەمڕۆ بەشێوازێکی نوێ لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆدا تێکۆشانی ژنی ئازاد دەکەنە ئامانج، لەدوای ئەوەی ئاگر لە ئیمرالی کەوتەوە، ئەو ڕووداوانەی ڕوویداوە دەرخەری ئەوەن بوونی ژن و پاراستنی ژن بەندە بە ئازادکردنی ڕێبەر ئاپۆوە، ئەو پەیامەش گەشت بەژنان، ژنانی تێکۆشەر وەڵامێکی دروستیان دایە ئەو کەسانەی یاری بە ئاگر دەکەن.

لەکۆتایی ڕاگەیەندراوەکەی یەژەشە دا هاتووە: کۆتا جار ڕێبەر ئاپۆ وتی " هەموو شت بە تێکۆشانێکی ڕاست پێکدێت" بۆیە ئەگەر ئێمە بمانەوێت تێبکۆشین پێویستە زیاتر خۆمان بەهێز بکەین، ئەو هێزەش لە ڕێبەر ئاپۆوە وەردەگرین، بۆیە وەک ژنانی ئێزدی بەڵێن دەدەین لەسەر ئەم هێڵی تێکۆشانە تا کۆتایی ڕێگا بەردەوام دەبین، دەشڵێین ٨ی مارس ڕۆژی یەکبوون و فراوانکردنی تێکۆشانە، پێویستە ژنان هێزی خۆیان یەکبخەن و دژی داگیرکەران و ئەقڵیەتی پیاو سالاری تێبکۆشن.

د.ع