یەک ملیارد ژن دژی توندوتیژیی چالاکیی دەکەن

کەمپەینی "ملیاردێک هەستنە سەرپێ" داوای لە هەموو ژنان کردووە، لە سەرتاسەری جیهان یەک ملیار ژن دژی توندوتیژیی هەستنە سەرپێ.


بە دەستپێشخەری کەمپەینی "One BîllîonRîsîng" (ملیاردێک هەستنە سەرپێ) دژی توندوتیژیی سەر ژنان ڕۆژی ١٤ی ئەم مانگە واتە "ڕۆژی خۆشەویستی" یەک ملیارد ژن لە سەرتاسەری جیهان چالاکیی دەکەن.

لە ڕاگەیەندراوێکدا، کە کەمپەینەکە بڵاوی کردووەتەوە هاتووە: ئێمە دژی توندوتیژیی لەسەر ژنان، ڕەگەزپارێزیی، هەژاریی، ئیمپریالیزم و سیستمی باوکسالاریین.

کەمپەینەکە، هەروەها ئاماژەی بەوەداوە کە لە سەرتاسەری جیهان یەک لەسەر سێی ژنان تووشی توندوتیژیی و دەستدرێژی دەبن و ڕایگەیاند کە ئەمە بووەتە دیاردەیەکی مەترسیدار.

لەسەر ئەو بنەمایە، کەمپەینی "یەک ملیار هەستنە سەرپێ"، داوای کردووە ئەمساڵ لە سەرتاسەری جیهان یەک ملیار کەس لە ڕۆژی خۆشەویستیدا واتە ڕۆژی ١٤ی ئەم مانگە، دژی توندوتیژیی سەر ژنان هەستنە سەرپێی.

ش.ف