KURDÎ
العربية
TÜRKÇE
ئەرشیف
یه‌ك شه‌ممه‌, ئاب 14, 2022
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە

لە کۆنفڕانسی ژنانی عێراق تایبەت بە قڕکردنی ژنان دوو پانێلی دیکە ئەنجامدرا

  رۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان
30/07/2022 - 6:04:45 pm
لەناو ژن ‌
0 0
A A
لە کۆنفڕانسی ژنانی عێراق تایبەت بە قڕکردنی ژنان دوو پانێلی دیکە ئەنجامدرا
FacebookTwitterEmailTelegramWhatsappPinterest

کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ژنانی عێراق سەبارەت بە قڕکردنی ژنان و ژنانی ئێزدی وەک نموونە، لە شاری بەغدا بەردەوامە و تا ئێستا پێنج پانێل لە بارەی دۆخی ژنانەوە ئەنجامدراوە و بڕیارە ئەمڕۆ کۆتایی بەکارەکانی بهێنێت.

لە پانێلێکدا لەبارەی، بەرپرسیارێتی حکومەتی عێراق و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان چین؟ ماريۆن بوكر، ئەندامی ئەنجومەنی ژنانی ئەڵمانیا  (DFR)، جێگری سەرۆکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ژنان (IAW) ئاماژەی بەوەدا، پێویستە لە ئاستی نێودەوڵەتی و عێراقدا کار بکرێت تا کۆمەڵكوژی شەنگال بناسرێت و ئەو یاسایەی لە عێراقدا هەیە جێبەجێ بکرێت.

ئەو ژنە ئەڵمانیە وتیشی: پێشێلکردنی مافی ژنان بەردەوامە، ژنان دەبنە ئامانجی سیاسەتی جیهان بۆ ئەوە پێویستە ژنان یەکڕیز و یەکگرتوو بن، ئێمە لە ڕێکخراوەکان و دەزگاکانی مافی مرۆڤدا پێویستە کار بکەین تا ئایندەی ئێزدییەکان مسۆگەر بکەین لە شەنگال و خۆپاراستن پێشبخەین و کۆتایی بە کۆمەڵکوژی ژنان بهێنرێت لە شەنگال و هەموو جیهان.

هەر لەو پانێلەدا ڕێزان شێخ دلێر، ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە وتەیەکدا باسی لە گرنگی بونی دادگای تایبەتمەند بە دۆسیەی کۆمەڵکوژی و دادگای تایبەت بە پرسی ژنان کرد وتیشی: بوونی ژنانی عێراق و کورد لەناو پارتە سیاسییەکان و بوارەکانی ژیاندا ئاستەنگ دەکرێت، جا ئەگەر ژنێکی ئێزدی بێت قورسترە.

لە بەردەوامی ئەو پانێلەدا کە چوارەمین پانێلی نێو کۆنفڕانسەکە بوو، لەیلا قاسم، ئەندامی نوسینگەی هەماهەنگی تاژێ بابەتێكی پێشکەشکرد باسی لە دۆخی ئێستای شەنگال کرد لە نێو ململانێ و کێشە و پیلانگێڕییەکاندا، چۆن ژنان ڕووبەڕووی پلانگێڕییەکان دەبنەوە و بوونەتە قەڵای بەرخۆدان و قەڵغانی پاراستنی شەنگال لە هێرشەکان.

لە پانێلێکی دیکەدا نەجیبە قەرەداغی، ڕۆژنامەنووس و ئەندامی ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی لەبارەی “پێشنیازی پرۆژەی عێراقی دیموکراتیک و ئازادی ژنان وەک دژەژاری جینۆساید و قڕکردنی ژنان”  وتی: کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان نمونەیەکی ئەزموون بەخشە لە سیستم و ناوەندەکانی حکومڕانی تێبگەین چۆن کۆمەڵگە بەڕێوەدەبەن، چۆن سەیری جیاوازی نەتەوەیی، ئاینی، کلتور و ناسنامەکانی دیکە دەکەنەوە.

قەرەداغی ڕونیکردەوە، کۆمەڵگەی ئێزدی و ژن بە تایبەتی، خاک و ژینگە و ئاینەکەی ڕووبەڕووی سێ جۆری قڕکردن بوونەتەوە و دەبنەوە، ئەوانیش قڕکردنیان وەک کۆمەڵگە لە خانەی جینۆساید، بەئامانجگرتنی ژنانی ئێزدی و قڕکردنیان کە دەکەوێتە خانەی فێمیساید، قڕکردنی ژینگەیی لە ئەنجامی ئەو هێرش و پەلامارانەی ڕۆژانە ڕووبەڕووی دەبنەوە لە خانەی ئیکۆساید.

 لە ئیستادا کارەکانی کۆنفڕانسەکە بەردەوامە و بڕیارە دوای گفتوگۆکردنی ئەنجامنامەیەک بڵاو بکاتەوە و دواتر کۆتایی بەکارەکانی بهێنێت.

 

1 داخستن 4
- +

 

 ها-غ

دواتر

کازمی هۆشداری دەدات:  دۆخەکە زۆر خراپە

پێشتر

 دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراق تا کاتێکی نادیار ڕاگیرا

بابەتی پەیوەندیدار

مزگین ڕوناك دوای ٣٠ ساڵ زیندانیکردن ئازاد كرا

مزگین ڕوناك دوای ٣٠ ساڵ زیندانیکردن ئازاد كرا

11 ئاب 2022
راگەیاندنی ئازادی ژن بەبۆنەی ساڵایدی شەهید بونی ڕۆژنامەوان دەنیز فوڕات ڕاگەیەندراویکی بڵاوکردەوە

راگەیاندنی ئازادی ژن بەبۆنەی ساڵایدی شەهید بونی ڕۆژنامەوان دەنیز فوڕات ڕاگەیەندراویکی بڵاوکردەوە

8 ئاب 2022

ڕاپۆرتێکی نێودەوڵەتیی: دەبێت ژنان ١٣٥ ساڵ تێبکۆشن تا یەکسانیی بەدیبهێنن

له‌مانگی ته‌مموزدا ٣١ ژن لەلایەن پیاوانەوە لە تورکیا کوژراون

 کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی ژنان کۆتایی هات

یەکەم پانێڵی کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی ژنان لە بەغدا بەڕێوەچوو

پێشتر
محەمەد حەلبوسی بە سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ھەڵبژێردرایەوە

 دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراق تا کاتێکی نادیار ڕاگیرا

زۆرترین خوێندراو

تەرمی شەهیدان ڕێزان جاوید و دژوار كۆبانی بەخاكسپێردران

تەرمی شەهیدان ڕێزان جاوید و دژوار كۆبانی بەخاكسپێردران

13 ئاب 2022

بە بەشداریی هەزاران كەس لە دانیشتووانی هەرێمی جزیرە و بە وتنەوەی دروشمی "شەهید نامرن"، لە مەراسیمێكی شایستەدا تەرمی شەهیدان ڕێزان...

بەڤیدیۆ.. شەڕی دەستەویەخەی گەریلا و سوپای تورک ببینە

بەڤیدیۆ.. شەڕی دەستەویەخەی گەریلا و سوپای تورک ببینە

12 ئاب 2022

گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکییەکی گەریلاکانی لە گردی مام ڕەش بڵاوکردەوە، کە گەریلاکان هەڵدەکووتنە سەر سەنگەرێکی سوپای تورک و هەشت داگیرکەر...

ساڵح موسلیم: ڕووسیا ڕازی نەبووە بە هێرشی توركیا بۆ سەر ڕۆژئاوا

ساڵح موسلیم: ڕووسیا ڕازی نەبووە بە هێرشی توركیا بۆ سەر ڕۆژئاوا

13 ئاب 2022

هاوسەرۆكی پارتی یەكێتی دیموكرات – پەیەدە ڕایده‌گه‌یه‌نێت، تورکیا لە هێرشەکەی بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان پاشگەزبووەتەوە و ده‌ڵێت: هۆكاره‌كه‌ش پووتینه ‌و...

دەوڵەتی تورک دەستبەرداری گروپە چەتەکانی دەبێت

دەوڵەتی تورک دەستبەرداری گروپە چەتەکانی دەبێت

13 ئاب 2022

گروپە چەتە سوریەکانی سەر بە دەوڵەتی تورک هەست بە فرۆشتنیان لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە دەکەن و ماوەی سێ رۆژە بەردەوام خۆپیشاندان...

وەدات حسێن

پەدەکە تاوانباری یەکەمە لە تیرۆرکردنی وەدات حسێن

13 ئاب 2022

شەش ساڵ بەسەر تیرۆر کردنی ڕۆژنامەنووس وەدات حسێن تێپەڕ دەبێت و تا ئێستا هیچ کەسێک بە هۆی ئەو تاوانەوە دەستگیر...

موراد قەرەیلان: ئەوەی ئەردۆغان بۆی چووەتە ئێران بەدەستی ناهێنێت

 موراد قەرەیلان: ئەوەی ئێستا لە جیهاندا ڕوودەدات شەڕی جیهانیە

13 ئاب 2022

فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی هێزەكانی پاراستنی گەل رایگەیاند ئەوەی ئێستا لە جیهاندا رودەدات شەڕی جیهانیە و جیهان ئیتر گۆڕدراوه‌ بۆ جیهانێكی...

  • ئێمە کێین؟
  • پەیوەندیکردن

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • كۆی بابەتەكان
  • KURDÎ
  • العربية
  • TIRKÎ

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

Hûn dîsa bixêrhatin!

Têketina hesabê

Min paroleya xwe jibîr kir

Paroleya xwe binivîsin.

Please enter your username or email address to reset your password.

Têketin

Lîsteyeke nû veke