ژن ‌

كۆی بابەتەكان

  • هونەرمەندێک دوای ٢٨٨ ڕۆژ ‌مانگرتن لەخواردن گیانی لەده‌ستدا 

    ژنە هونه‌رمه‌ندێك، دوای ٢٨٨ ڕۆژ ‌مانگرتن لە خواردن گیانیلەده‌ستدا.
  • کۆمیتەی ژنانی باشور: با بەچاندنی نەمام ٤ی نیسان پیرۆز بکەین 

    کۆمیتەی ژنانی باشور بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ، بەرپاكردنی شۆڕشی ژنان بە یەكێك لەهەنگاوە سەرسوڕهێنەرەكان عەبدوڵا ئۆجالان ناودەبات و داواش لە ژنان دەکات، کە ٤ی نیسان-ساڵیادی لەدایکبوونی ئۆجالان، بە چاندنی نەمام پیرۆز بکەن.
  • ڕۆژهەڵات، ٢٠٠ ژنی زیندانیی مانگرتنیان ڕاگەیاند 

    ٢٠٠ گیراوی ژن لە زیندانی ناوەندی دەوڵەتی ئێران لە شاری ئورمیەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دوای گیانلەدەستدانی ژنێکی کرماشانی لەو زیندانەدا، دەستیان بە مانگرتن لەخواردن کرد.
  • پشدەر، کچێک بە گولـلە گیانی لەدەستدا 

    کچێکی تەمەن ١٦ ساڵ بە هۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستدا و پۆلیسیش دەڵێت، کە ڕووداوەکە خۆکوژی بووە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕووداوەکە کردووەتەوە.
  • ڕژاک پیرۆزبایی لە گەلان بەگشتی و ژنان بەتایبەت دەکات 

    لە پەیامێکدا کە بۆنەوەی نەورۆزەوە بڵاویان کردووە، ڕێکخراوی ڕژاک پیرۆزبایی لە هەمووان دەکەن و باس لە خەباتی ژنانی کورد دەکەن کە بوون بە پێشەنگی ژنانی دونیا، هەروەها دەڵێن بەرگریكردن لە دژی كۆرۆنا بەواتای بەرخودانییە لە دژی زوڵم و بێدادیی سیستمی سەرمایەداریی مۆدێرنیتە.
  • کژار: مریم قازی میراتگری کۆماری کوردستان بوو 

    بۆ کۆچی دوایی مریەم قازیی، کۆمەڵگای ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان- کژار پەیامێکی سەرەخۆشیی بڵاکردەوە، تێیدا رایگەیاندووە: مریەم قازی میراتگری کۆماری کوردستان لە مەهاباد بوو، و کۆچی دوایی کۆستێکی گەورەیە.
  • شەمسە، پاڵەوانی ئازارێکی مۆمیاکراو 

    دەچێتە ئەو ماڵەی ٣٢ ساڵ پێش ئێستا کیمیاباران کران تێیدا، خانووەکەیان خاپوورکراوە و سەرلەنوێ دروستکراوەتەوە، بەڵام یاد و بیرەوەرییەکانی ئەو سەردەمە هێشتا لە چاوەکانی شەمسەدا ڕەنگ دەداتەوە.
  • ٤٠ ساڵە ژنان لە بازاڕێکدا بە ڕەنجی خۆیان بژێوییان دابین دەکەن 

    ٤٠ ساڵ لەمەوبەر لە ناوەندی شاری هەولێر، سێ ژن بڕیاردەدەن چیتر خۆیان بژێوی خۆیان و خێزانەکانیان دابینبکەن، هەر بۆیە لەسەر شۆستە و لە قەراغی یەکێک لە شەقامەکانی تەیراوا، بازاڕێک بنیاد دەنێن و لەوکاتەوە تائێستا لە کارەکەیان بەردەوامن، ئێستاش ئەو شوێنە بووەتە بازاڕێکی تەواو و ژمارەی ئەو ژنانەش لەوێ کار دەکەن بۆ نزیکەی ٢٠ کەس زیادیکردووە.
  • مێژووی ژنانی کورد پڕە لە بەرخۆدان 

    لەمێژووی کورددا و لەگەڵ هەر سەرهەڵدانێکی سیاسیی و کۆمەڵایەتیی، کۆمەڵێک ژن هەبوون، کە پێشەنگایەتییان کردووە، تا گەیشت بە ئاستێک هەزاران ژن پێشەنگایەتیی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستانیان کرد و بوون بە نمونە بۆ هەموو جیهان، بەڵام مێژوو لەئاست بەرخۆدانی ژنان بێ ڕەحمە و ناوی زۆریانی ون کردووە.
  • سەیدسادق، ڕژاک بۆ ٨ی ئازار گوڵی پێشکەشی ژنان کرد 

    ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان، بۆ پیرۆزکردنی ٨ی ئازار ڕۆژی جیهانی ژنان، گوڵی پێشکەشی ژنانی سەیدسادق کرد، دەشڵێن: هەموو ڕۆژەکانی ساڵ دەکەینە ٨ی ئازار.
  • دادگایی کەیسی سێوان و منداڵەکانی بەرەو کۆتایی دەچێت 

    ١٣ەمین دادگایی کەیسی سێوان و سێ منداڵەکەی بەردەوامە و بەرەو بڕیاردانی کۆتایی هەنگاو دەنێت.
  • میرات...پارووە حەرامەکەی ژن لە هەرێمی کوردستان 

    نەشمیل، ناوێکی خوازراوە بۆ ژنێکی بێ پشت و پەنای ناو یەکێک لە خێزانەکانی سنووری هەولێر، پاش مردنی باوکی و شووکردنەوەی دایکی، ویستی لە ڕێگەی وەرگرتنی بەشە میراتەکەیەوە ژیانێکی ئارامتر بۆ خۆی دەستەبەر بکات دوور بێت لە منەت و دەست پانکردنەوە لە زڕ براکانی، بەڵام لەبری وەرگرتنی ئەو مافە، نەشمیل قوربانی دوو فیشەک کراو بۆ هەمیشە لەپاڵ ئەو ژنانەدا بە بێدەنگ نێژرا، کە لەژێر ناوی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە کۆمەڵگا بێدەنگییان لێدەکات.
  • یەپەژە: ئامادەین تا دوایین سات تێبکۆشین بۆ ئازادی ژنانی جیهان 

    شەڕڤانانی یەپەژە لە هەرێمی جزیرە، بە مەراسیمێکی سەربازی و ئاهەنگێک ٨ی ئازار ڕۆژی جیهانی ژنانی پیرۆز کرد و جەختیان کردەوە کە "ئامادەین تا دوایین ساتی ژیانمان تێبکۆشین بۆ ئازادی هەموو ژنانی جیهان".
  • لە ئەوروپا ژنان ڕژانە گۆڕەپانەکان و ٨ی ئازاریان پیرۆزکرد 

    لە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا، ژنان بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' ڕژانە ناو گۆڕەپانەکان و ٨ی ئازار ڕۆژی جیهانی ژنانیان پیرۆز کرد.
  • خراپی شێوازی پەروەردە و زهنیەتی پیاو سالاریی هۆکارە بۆ ناوزڕاندنی ژنان 

    جیاواز لە پرسەکانی دیکەی ژنان، یەکێک لەو گرفتانەی ڕووبەرووی ژنان دەبێتەوە، ئەوەیە کاتێک ژنێک کەموکورتییەکی دەبێت، ئەوەی لە ئەندازەی خۆی زیاتر بۆ گەورە دەکرێت و ناوی دەزڕێنرێت، بەپێچەوانەوە ئەگەر هەمان کەموکورتی پیاوێک ئەنجامی بدات بەوشێوەیە گەورە ناکرێت، قسەی لەسەر ناکرێت و بۆی پەردەپۆشدەکرێت، هاوڵاتیان هۆکاری ئەوە بۆ خراپی شێوازی پەروەردەی کۆمەڵگا و زهنیەتی پیاو سالاریی دەگەڕێننەوە.
  • ئاهەنگی ڕۆژی جیهانی ژنان لە شەنگال کۆتایهات 

    ئاهەنگی ٨ی ئازار، ڕۆژی جیهانی ژنان لە شەنگال کە بەبەشداری سەدان ژن دەستیپێکردبوو، تێیدا ژنان پیرۆزبایی ڕۆژی ژنانیان لە هەموو ژنانی دونیا کرد و تیشکیان خستە سەر ئەو هەوڵ و تێکۆشانانەی ژنان بۆ ئازادی کوردستان و ئازادیی شەنگال داویانە، بە وتنەوەی دروشم کۆتایهات
  • مەخمور، لەمەراسیمێکی گەورەدا ٨ی ئازار پیرۆزکرا 

    ژنانی مەخمور بە دەستپێشخەری ئەنجومەنی عەشتار و ئەنجومەنی ژنانی گەنج، مەراسیمێکی گەروەیان بۆ پیرۆزکردنی ٨ی ئازار ڕۆژی جیهانی ژنان لە مەخمور ئەنجامدرا.
  • هەولێر، بە نێرگز یادی ڕۆژی جیهانی ژنان کرایەوە 

    گروپی دەنگی ژنان،  بۆ یادی ٨ی ئازار، ڕۆژی جیهانی ژنانی، گوڵی نێرگزی پێشکەش بە ژنانی هەولێر کرد و داوایکرد، کە چیدی ڕێگە بە ئەنجامدانی توندوتیژی نەدرێت بەرامبەر بە ژنان.
  • لە کەرکوک و ڕانیە گوڵ پێشکەشی ژنان کرا 

    ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان – ڕژاک، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ژنانەوە لە شاری کەرکوک و شارۆچکەی ڕانیە گوڵی پێشکەشی ژنان کرد و سڵاوی بۆ هەموو ئەو ژنانە نارد، کە بۆ ئازادی ژن و ئازادی مرۆڤایەتی تێکۆشانیان کردووە.
  • دەربەندیخان، ڕژاک گوڵی پیشکەش بە ژنان کرد 

    بەبۆنەی ڕۆژی ٨ی ئازار، ڕۆژی جیهانی ژنان، ڕیکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان- ڕژاک، گوڵی پێشکەشی ژنانی دەربەندیخان کرد و پیرۆزبایی ڕۆژی ژنانی لێکردن.
  • لە شەنگال پیرۆزبایی ٨ی ئازار دەستیپێکرد 

    پیرۆزبایی ٨ی ئازار لە شارۆچکەی سنونێ سەربە شەنگال بە ئامادەبوونی سەدان کەس دەستیپێکرد.
  • لە ڕۆژی جیهانی ژناندا، ژنانی تەڤگەری ئازادیی پەیامێک بۆ تەواویی ژنان دەنێرن 

    لە ڕۆژی جیهانی ژناندا، ژنانی تەڤگەری ئازادیی پەیامێکیان بڵاوکردەوە، تێیدا ڕەخنەی توند لە دۆخی ژنان دەکەن لە باشوری کوردستاندا، بۆ ئەوەش سیستمی دەسەڵاتداریی هەرێمی کوردستان تۆمەتبار دەکەن، هەروەها داوا لە تەواویی ژنانی باشوری کوردستان دەکەن، کە لەیەک نزیکببنەوە و پێکەوە هەوڵبدەن بۆ نەهێشتنی توندوتیژیی و ڕۆڵی ڕاستەقینەی خۆیان بگێڕن.
  • کەرکوک، ژنان ناڕەزایی دەردەبڕن و داوای پلانی بەرنگاربوونەوەی توندوتیژی دەكەن 

    لە ڕۆژی جیهانی ژناندا، كۆمەڵێك ڕێكخراوی ژنان بە هاوبەشی گردبوونەوە و چەند داوكاریەكیان بۆ ڕوبەڕوبونەوەی توندوتیژی خستەڕوو، هەروەها بەپێی ئامارێک کە لەگردبوونەوەکەدا خرایەڕوو، تەنها ساڵی ڕابردوو ١٩٠٥ حاڵەتی توندوتیژیی دژی ژنان لە سنوورەکە تۆمارکراوە.
  • پەیامی توێژە جیاوازەکانی هەولێر لە ٨ی ئازاردا 

    توێژە جیاوازەکانی هەولێر پیرۆزبایی ٨ی ئازار لە ژنانی جیهان دەکەن و هیوا دەخوازن تەنیا لەو ڕۆژەدا باس لە مافەکانی ژنان نەکرێت، بەڵکو تێکۆشانی ژنان بۆ بەدیهێنانی ئازادیی و یەکسانیی یەک بخرێت و بڵندتر بکرێت.
  • ژنانی باشور چۆن واتا دەدەنە ٨ی ئازار؟ 

    لە ٨ی ئازاردا جەستەیان بوو بە ئاگر و بڵێسەی سەند، بنپێکردنەکان بەردەوامن و پریشکی ئەو ئاگرەش بە شێوازی جیاواز خۆی دەنوێنێ بەڕووی بنپێکاراندا، ئەو ڕۆژە بۆ ژنانی باشوریش بەرخۆدانە، خۆبوونە، ئازادییە.