ژن ‌

كۆی بابەتەكان

  • چیرۆکی ژنێک کە بەهۆی قبوڵنەکردنی دەستدرێژیی کارەکەی لەدەست دەدات 

    لە هەرێمی کوردستان بەشێک لە ژنان لە شوێنی کارکردن ڕووبەڕووی مامەڵەی نەشیاو و دەستدرێژیی دەبنەوە، لە بەرنامەیەکی تایبەتدا یەکێک لەو ژنانە چیرۆکی خۆی دەگێڕێتەوە، کە بەو هۆیەوە وازی لە کارەکەی هێناوە.  
  • ڕۆڵی ڕاگەیاندن لە زیادبوونی توندوتیژیی خرایە بەر باس 

    سەرەڕای ڕۆڵە ئەرێنییەکانی ڕاگەیاندن، بڵاوکردنەوەی هەندێک هەواڵ و ڕاپۆرت بە پاڵنەری توندیژیی و تێکدانی شیرازەی کۆمەڵگا هەژمار دەکرێت.
  • ژنێک سووتا 

    لە شارۆچکەی کەلار ژنێک سووتا و بەهۆی زۆری ڕێژەی سووتانەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کرا.
  • کارنەکردنی قاچەکانی ڕێگر نەبووە لەوەی ببێتە کارمەندێکی سەرکەوتوو 

    لە هەڵەبجە ژنێکی خاوەن پێداویستی تایبەت کە کارمەندی بانکی خوێنە لە نەخۆشخانەی بەركەوتووانی چەكی كیمیایی و هەردوو قاچی کار ناکات، ڕۆژانە وەک کارمەندەکانی دیکە سەرکەوتووانە کارەکانی ڕایی دەکات، بەرپرسێکی نەخۆشخانەکەش دەڵێت: ئەو کارمەندە زۆر سەركەوتوانە کارەكانی خۆی جێبەجێدەكات، بۆیە سوپاسی تایبەتمانكردووە. 
  • لە مەریوان دژی کوشتنی ژنان چالاکیی ئەنجامدرا 

    سەرەڕای ڕێگریی هێزە ئەمنییەکان، لە شاری مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دژی کوشتنی ژنان چالاکیی بەڕێوەچوو.
  • ژنان داوای وەزارەتی داد دەکەن 

    یەکێک لەو وەزارەتانەی، کە ژنانی 'گروپی باڵانسی جێندەریی کابینەی نۆ'، داوادەکەن ژن جێگای تێدا بگرێت، وەزارەتی دادە و پێیانوایە، دەتوانن باشتر کار بکەن و یاسا جێبەجێ بکەن.
  • کچێکی ١٣ ساڵ کوژرا 

    لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین کچێکی تەمەن ١٣ ساڵ بە فیشەک کوژرا.
  • دایکانی باشور: کردەوەکانی تورکیا هاوشێوەی تاوانەکانی بەعسە 

    دایکانی باشوری کوردستان هێرشکردنە سەر دایکان لە باکوری کوردستان ئیدانە دەکەن و دەڵێن: کردەوەکانی تورکیا وەکو تاوانەکانی ڕژێمی بەعسە. دایکانی باشور پشتیوانی لەو بەرخۆدانەی دایکانی باکور و ئازایەتییان دەکەن.
  • لەیلا گوڤەن پەیامێکی بڵاوکردەوە 

    لەیلا گوڤەن، بەبۆنەی ڕۆژی دایکانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: دایکان بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی سیاسەتمەدارەکان نەیانتوانی چارەسەری بکەن، گیانی خۆیان خستووەتە مەترسییەوە.
  • پارێزەرێکی مافەکانی ژنان کوژرا 

    مینە مەنگول، ڕاوێژکاری فەرهەنگیی لە پەرلەمانی ئەفغانستان و پارێزەری مافەکانی ژنان، کوژرا.
  • مێژوو هەڵگری ناسنامە و تێکۆشانی لەیلا شۆڕشگێڕەکانە 

    ئەمڕۆ ساڵیادی لە سێدارەدانی لەیلا قاسم-ە، دوای ٤٥ ساڵ ئەوەی دەگوزەرێت، هێشتا مێژوو هەڵگری ناسنامە و تێکۆشانی لەیلا شۆڕشگێڕەکانە، خەباتی لەیلاکان، کە لە لەیلا قاسم-ەوە تا لەیلا والی لە باشوور و لەیلا خالیدی فەلەستین و لەیلا گۆڤەنی باکوور درێژ بووەتەوە هێشتا بەردەوامە.
  • ڕژاک ئیدانەی هێرشکردنە سەر دایکان دەکات 

    ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-ڕژاک، ئیدانەی هێرشەکانی هێزەکانی دەوڵەتی تورک دەکات لە ئامەد و ئەستەنبوڵ، کە کردیانە سەر ژمارەیەک لە دایکان و کەسوکاری مانگرتووان، دەڵێن: ئەو هێرشانە دەرئەنجامی ترسی دەوڵەتە لە مانگرتنی ڕۆڵەکانی ئەو دایکانە.
  • ٢ خوشک لەلایەن باوک و برایەکیانەوە کوژران 

    له‌ شاری سنه ‌لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دوو خوشک به‌ ده‌ستی باوک و برایەکیان‌ کوژران، ئەوەش بەپێی کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.
  • دەوڵەتی ئێران نەیتوانی شیرین و ئایندە و ئازادیی لەسێدارە بدات 

    لەپێناو بنیادنانی کۆمەڵگایەکی ئازاد و دیموکرات، زۆر کەسی شۆڕشگێڕ گیانی خۆیان بەخت کرد و لە سێدارە دران، یەکێک لەو کەسانە شیرین عەلەم هولی-یە کە نۆ ساڵ بەر لە ئێستا لەلایەن دەوڵەتی ئێرانەوە لەسێدارە درا، بەڵام لەسێدارەدان تەنیا بۆ جەستەی عەلەمهولیی بوو، ئێران نەیتوانی ئامانج و تێکۆشانی شیرین و ئایندە و ئازادیی لەسێدارە بدات.
  • پیاوێک دوو ژنی بە تێزاب سوتاند 

    لە ئیسفەهان دوو ژن بە هۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە لەلایەن هاوسەری یەکێکیانەوە بە تێزاب سووتێنران.
  • لە هەولێر باوکێک کچەکەی خنکاند 

    لە شاری هەولێر باوکێک کچە تەمەن ٢٢ ساڵەکەی خۆی خنکاند و دوای دەستگیرکردنی دانی بە تاوانەکەیدا نا.
  • ژنانی چالاکوان: مەترسی لەسەر ئازادییەکانی ژیانی تاک هەیە 

    گفتوگۆیەک بە ناونیشانی" بەکارهێنانی ژیانی تاکەکەسی لە‌ یەکلاکردنەوەی ململانێکاندا"، بۆ کۆمەڵێک ژنی چالاکوان ئەنجامدرا و تێدا ئاماژە بەوەکرا، کە مەترسی لەسەر ئازادییەکانی ژیانی تاک هەیە و پێویستە یاسای نوێ بۆ پاراستنی ئازادیی تاک دەربکرێت.
  • "سیاسییەکانی باشور ژن بۆ مەرامی خۆیان بەکار دەهێنن" 

    ژنان، ڕەخنە لە سیاسەتی حزبەکانی باشوری کوردستان دەگرن و باس لەوە دەکەن، کە سیاسییەکان ژناین وەک سیاسیی پێ قبوڵ نییە و بۆ مەرام و بەرژەوەندیی خۆیان بەکاریان دەهێنن، بە پێویستیشی دەزانن، ژنان یەکبگرن و ببنە قەڵغانێکی یەگرتوو لە بەرامبەر ئەو سیستمەدا.
  • پۆلیسی تورک لە ئیستانبۆڵ هێرشی کردە سەر دایکان 

    جارێکی دیکە پۆلیسی دەوڵەتی تورک لە ئیستانبۆڵ و لەبەردەم زیندانی باکرکۆی هێرشی کردە سەر ئەو دایکانەی بۆ پشتیوانی زیندانیان مانگرتوو لەوی کۆببوونەوە.
  • ژنانی هەڵشۆ کۆڵنادەن 

    ژنانی هەڵشو لە سنوری شارەدێی قەڵادزێ، سەرەڕای ئیشوکاری ماڵ، بەردەوامن لە کاری دەستڕەنگینیی و بە توناکانی خۆیان جلی کوردی دروستدەکەن، ئەوان قەیرانی دارایی و بێ بازاڕیی بەرهەمەکانیان، ساردی نەکردوونەتەوە.
  • دایکی ناسر یاگز ئازادکرا 

    دایکی ناسر یاگز کە لە باکوری کوردستان دەستگیرکرابوو ئازادکرا، ناسر یاگز چالاکیی مانگرتوو، ماوەی ١٦١ ڕۆژە دژی گۆشەگیریی سەر ئۆجالان بە شێوەی بێسنوور مانی لەخواردن گرتووە. 
  • دایکی ناسر یاگز دەستگیر کرا 

    دایکی ناسر یاگز لە باکوری کوردستان دەستگیرکرا، ناسر یاگز چالاکیی مانگرتوو، ماوەی ١٦١ ڕۆژە دژی گۆشەگیریی سەر ئۆجالان بە شێوەی بێسنوور مانی لەخواردن گرتووە. 
  • ژنان داوا دەكەن لە كابینەی نۆێ و سەرجەم دامەزراوەکاندا بەشدارییان 30٪ كەمتر نەبێت 

    ژمارەیەك چالاكوانی بواری مافەكانی ژنان، کە پێکهاتوون لە نوێنەرانی لایەنە سیاسییەكان و كەسایەتییە ئەكادیمییەکان، داوا دەكەن لە كابینەی داهاتووی حكومەتی هەرێمی كوردستان، مەکتەبی سیاسیی حزبەکان و تەواویی دامەزراوەکانی حکومەت، باڵانسی جێندەری ڕەچاو بكرێت و ژنانیش بەشداربن لە كایە سیاسییەكاندا، بە شێوازێک ٣٠٪ کەمترنەبێت.
  • بازاڕێک بۆ فرۆشتنی کارەدەستییەکانی ژنانی کەرکوک کرایەوە 

    بە ئامانجی ئەوەی ژنان ببنە خاوەن ئابووریی سەربەخۆ، بازاڕێک لە شاری کەرکوک بۆ فرۆشتنی بەرهەمی دەستی ژنان کرایەوە.
  • لە ڕووداوێکدا ٤ ژن گیانیان لەدەستدا 

    له‌ سنوری شارۆچکه‌ی دوکان، به‌هۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلەوە له‌ جۆری تۆیۆتا لاندگرۆز و بارهه‌ڵگرێک، چوار که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا، کە هەر چواریان ژنن و پێنج که‌سی دیکه‌ش، که‌ ئه‌ندامی خێزانێکن و چواریان ژنن برینداربوون.