ئاگرێکی گەورە لە شاخی سەیدسادق کەوتەوە و هەتا ئێستا کۆنتڕۆڵ نەکراوە، بەهۆیەوە نزیکەی ٣٠٠ دار سوتاوە.
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگرێکی گەورە لە شاخی شارۆچکەی سەیدسادقی سەر بە پارێزگای سلێمانی کەوتەوە، تیمەكانی بەرگریی شارستانی و هاوڵاتیان خەریكی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەن، بەڵام بەهۆیی بوونی ڕەشەبایەكی بەهێزەوە هەتا ئێستا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ نەکراوە.
دیاری ڕەفیق، قائیمقامی شارۆچكەی سەیدسادق، بۆ ڕۆژنیوز وتی: هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە دیار نییە، بەهۆی ئاگرەكەوە نزیكەی ٣٠٠ دار كەتەمەنیان لەنێوان ١٠ بۆ ١٥ ساڵیدایە سوتاوە.
د.ع