بەهۆی ئەم بەستەڵەکە و سەرماو سۆڵەیەی ڕووی لە ناوچەی باڵەکایەتی کردووە، ئاستەنگی ڕێگا بۆ شارەدێی حاجی ئۆمەران دروستبووە و دەیان ئۆتۆمبێلی گەشتیاری و بارهەڵگر پەکیان کەوتووە.
لە دوای هاتنی شەپۆلێکی بەفربارین لە باڵەکایەتی، زیاتر لە ٤۰ سانتیم بەفر لە سنووری شارەدێی حاجی ئۆمەرانی سەر بە شارۆچکەی چۆمانی سنووری پارێزگای هەولێر باریوە و تا ئێستاش بەشێوەی پچڕ پچڕ بارینی بەفر بەردەوامە.
سەرەڕای پاککردنەوەی ڕێگاکە، بەڵام بەهۆی بەستەڵەک و هاتنەوەی بەفر بۆ سەر ڕێگاکە لە ئێستادا ئاستەنگی هاتووچۆ دروستبووە.
س.ح