شەوی ڕابردوو تا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، لە شاخەکانی سنووری سلێمانی بەفرێکی زۆر باریوە و هەریەکە لە شاخەکانی ئەزمەڕ، گۆیژە و پیرەمەگروون بە تەواوی بەفر دایپۆشیون.
بەهۆی بەفرەکەوە پلەکانی گەرما دابەزیوە و کەشێکی سارد شاخەکان و ناوەندی شاری سلێمانی گرتووەتەوە، بەڵام ئەمساڵ تائێستا بەفر لە ناوەندی شارەکە نەباریو.
لە کاتی بەفرباریندا، بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش، هاوڵاتیان لە سلێمانی و شارەکانی دیکەوە سەردانی ئەزمەڕ و گۆیژە دەکەن.
وێنە؛ شاڵاو حەسەن
س.ح