شەممە, 18 أبر 2020 – 07:27 ڕۆژنیوز – برادۆست
ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەگشتی جوانی خۆیان هەیە، بەڵام دەڤەری برادۆست لە سنوری پارێزگای هەولێر، لە وەرزی بەهاردا جوانییەکەی دەگاتە لوتکە و ڕەنگاڵەیی گژوگیا بەهارییەکان و پێگەیشتنی ڕێواس و قارچک و هاژەی ئاوی سازگاری کانیاوەکان کەڤاڵێکی وا دەخوڵقێنێت و وادەکات ئەوانەی لەم وەرزەدا ڕوودەکەنە ئەو ناوچەیە، مەحاڵە سروشت ئارامی بە دڵ و دەروونیان نەدات و بۆ پشودانێک بە جەستە و ڕۆحیان چایەکی خەڵوز لێنەنێن و بەدەم ڕامان لەو سروشتەوە نۆشی نەکەن.
ئەم وێنانە بە کامێرای ڕۆژنیوز، لە ڕۆبی ڕۆیالان، لە ناوچەی سیدەكانی دەڤەری برادۆست چرکێندراون.
ک.س