به‌هۆی ئه‌و شەپۆلی خۆڵبـارینەی عێراق و هه‌رێمی کوردستانی گرتووه‌ته‌وه، گه‌شته‌کانی فڕۆکه‌خانەی سلێمانی بۆ ماوه‌یەکی کاتیی ڕاگیرا و لەکاتی ئاساییبوونەوەی ڕەوشەکەدا، گەشتەکان ئاسایی دەبنەوە.
بەیانیی ئەمڕۆ، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، به‌هۆی ئه‌و شەپۆلی خۆڵبـارینەی عێراق و ناوچەکانی هه‌رێمی کوردستان و پارێزگای سلێمانی گرتووه‌ته‌وه و بووەتە ھۆی کەمبوونەوەی مەوداى بینین، لەئێستادا گه‌شته‌کان لە فڕۆکه‌خانه‌کەمان بۆ ماوه‌یەکی کاتی ڕاگیراوە.
لە بەشێکى دیکەى ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو، لەکاتی ئاساییبوونەوەى ڕەوشى کەشوهەوا و کۆتایهاتنى شەپۆلی خۆڵبارینەکە گەشتەکان ئاسایی دەبنەوە.
لە شەوى ڕابردووە و شەپۆلێکى خۆڵبارین ناوچەکانى عێراق و هەرێمى کوردستانى گرتووەتەوە و لە هەندێ ناوچەش بەهۆى چڕى خۆڵبارینەکەوەە دەوامى فەرمى لەبەشێک فەرمانگەکانى عێراق ڕاگیراوە.
ئ.م