KURDÎ
العربية
ئەرشیف
شه‌ممه‌, كانونی دووه‌م 16, 2021
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە

دەستەی ژینگە: بۆردومانەکانی تورکیا هەڕەشەی جدیین لەسەر ژینگەی کوردستان

  ڕۆژنیوز - هەولێر
01/01/2021 - 7:17:19 am
لەناو ژینگه‌
0 0
A A
FacebookTwitterEmailTelegramWhatsappPinterest

بەهۆی بۆردومانەكانی دەوڵەتی توركەوە ڕۆژ بە ڕۆژ ژینگە و سروشتی ناوچە سنوورییە شاخاوییەكانی هەرێمی كوردستان بەرەو لەناوچوون دەچێت، وتەبێژی دەستەی ژینگەی هەرێمیش داوای ڕاگرتنی پەلاماردانەکان دەکات و دەڵێت: ژینگە قوربانیی سەرەكیی بۆردومانەكانە و هەڕەشەی جدیی لەناوچوونی لەسەرە.

دەوڵەتی تورک، لە ڕێگەی فڕۆکە جەنگییەکان و تۆپخانەکانییەوە بەردەوامە لە بۆردومانکردن و تۆپبارانکردنی گوند و ناوچەکانی سنووری باشووری کوردستان، تائێستا جگە لە شەهید و بریندارکردنی سەدان هاوڵاتی باشوری کوردستان، هەزاران دۆنم دارستان و پوش و پاوانیش سوتاون و بۆردومانەکان بوونەتە هەڕەشەی بەردەوام لەسەر ژینگەی ناوچەکە.

لەو بارەیەوە هەندرێن شێخ ڕاغب، وتەبێژی دەستەی ژینگە لە هەرێمی كوردستان، بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند، ژینگە قوربانی بەردەوامی بۆردومانی ناوچە سنووریەكانە و سامانێكی گەورەی نیشتیمانیە كە دەبێتە قوربانی بەردەوامی جەنگەكان، وتیشی: ڕاپۆرت و تێبینی بەردەواممان نوسیوە بۆ لایەنی پەیوەندیدار و مەترسی جددی خۆمان لەبارەی تێكچوون و لەناوچوونی ژینگەی سروشتی ناوچە سنوورییەكان دەربڕیووە.

هەندرێن-شێخ-ڕاغب
هەندرێن-شێخ-ڕاغب

بەوتەی وتەبێژی دەستەی ژینگە جەنگ و بۆردومانەكان لەسەر حیسابی ژینگە و سروشتە و ئەوان نیگەرانن لەو دۆخەی بەسەر ژینگەی سروشتی كوردستاندا دێت، وەك ئەو دەشڵێت: ژینگە سوودمەندی بواری ئاشتیە و هەركاتێك شەڕو جەنگ كۆتایی بێت ژینگە سوودی پێدەگات، هەربۆیە ئەوان داویان كردووە شەڕ بوەستێت و چیتر ژینگە نەبێتە قوربانیی.

لەبارەی ئاماری لەناوچوونی دارودرەختی سروشتی لەناوچە سروشتیەكان، وتەبێژی دەستەی ژینگە دەڵێت: بەهۆی دۆخی كۆرۆنا و دۆخی تایبەتی ناوچە سنوورییەكان نەیانتوانیوە ئەمساڵ ئامارێكی ورد كۆبكەنەوە، ئەوەشیخستەڕوو کە سەرقاڵن سەرجەم داتاكان كۆبكەنەوە و ڕایبگەیەنن، ڕەخنەش لەستانداردی ڕێژەی سەوزایی دەگرێت و پێیوایە ڕێژەی سەوزایی لەهەرێمی كوردستان لەئاستی ستانداردی جیهانی نیە و ئۆتۆمبێل و بڕینەوەی دارودرەخت لە پال بۆردومانەکاندا پاڵەپەستۆی زیاتریان خستووەتە سەر ژینگەی هەرێمی كوردستان.

ک.س

دواتر

“ئەو پیلانانەی پەدەکە جێبەجێیان دەکات دژی کورد، قەوارەی کورد دەسڕێتەوە”

پێشتر

هونەرمەندان: ئەوپارەیەی بۆ دۆبلاژ خەرج دەکرێت دەبێت لە زنجیرەی کوردییدا بەکاربهێندرێت

بابەتی پەیوەندیدار

ژینگە دۆستانی کەلار چالاکی ژینگەییان ئەنجامدا

ژینگە دۆستانی کەلار چالاکی ژینگەییان ئەنجامدا

16 كانونی دووه‌م 2021
سییەکانی هەرێمی کوردستان لە لێواری لەناوچووندان

سییەکانی هەرێمی کوردستان لە لێواری لەناوچووندان

15 كانونی دووه‌م 2021

عێراق دەچێتە پاڵ ڕێككەوتننامەی پاریس بۆ كەشوهەوا

هەڵەبجە، زیاتر لە ٢٥ هەزار دۆنم زەوی سووتاون

بۆردوومان و تۆپبارانەکان زیان بە ژینگەی هەولێر دەگەیەنن

بێ گوێدانە زیانەکانی بیر لێدان بووەتە دیاردە

پێشتر
هونەرمەندان: ئەوپارەیەی بۆ دۆبلاژ خەرج دەکرێت دەبێت لە زنجیرەی کوردییدا بەکاربهێندرێت

هونەرمەندان: ئەوپارەیەی بۆ دۆبلاژ خەرج دەکرێت دەبێت لە زنجیرەی کوردییدا بەکاربهێندرێت

زۆرترین خوێندراو

شەهید میلیتان

ناسنامەی شەهیدێکی ئەندامی ڕاگەیاندنی کەجەکە ڕاگەیەندرا

16 كانونی دووه‌م 2021

کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی پەکەکە لە باشووری کوردستان، ناسنامەی شەهیدێکی ئەندامی ڕاگەیاندنی کەجەکەی ڕاگەیاند، کە خەڵکی شاری هەڵەبجەیە و لە بۆردوومانی...

کامپی هۆڵ

کامپی هۆڵ، ئەو بۆمبەی لە لێواری تەقینەوەدایە

16 كانونی دووه‌م 2021

کامپی هۆڵ کە ٦٣ هەزار ژن و منداڵی چەتەکانی داعشی تێدا جێگر بوون، بووەتە مەترسیدارترین کامپ لە جیهاندا و لە...

مەتین ئادوگیت

مردنی گوماناوی مەتین لە ئاسایشی هەولێر و چەند پرسیارێک!

15 كانونی دووه‌م 2021

پەنابەرێکی باکوری کوردستان بە ناوی مەتین ئادوگیت کە لە لایەن ئاسایشی پەدەکەوە لە هەولێر دەستگیر و بێ سەروشوێن کرابوو، لەلایەن...

شوێنی ڕووداوەکە

وردەکاری هێرشەکەی سەر چێشتخانەکەی هەولێر

15 كانونی دووه‌م 2021

بەهۆی تەقەكردن لە چێشتخانەیەك دوو كەس برینداربوون و زیانی زۆری ماددیش بەر چێشتخانەكە كەوتووە و تاكو ئێستاش كەس دەستگیر نەكراوە....

رۆژدا بوژجی

لە پایگەلانەوە بۆ ناو ڕیزەکانی گەریلا

16 كانونی دووه‌م 2021

کاتێک فەلسەفەی رێبەر ئاپۆی پێناسە دەکرد، چاوەکانی پڕ دەبوون لە ئەسرین، سەر لەبەری ئەو سیستمە فیوداڵە ڕەتدەکاتەوە کە ژن دەستەمۆ...

چۆمسکی: شۆڕشی ڕۆژئاوا بەهایەکە و دەبێت بە جیهان بناسێندرێت

چۆمسکی: شۆڕشی ڕۆژئاوا بەهایەکە و دەبێت بە جیهان بناسێندرێت

16 كانونی دووه‌م 2021

نوام چۆمسکی لە سمینارێک لە زانکۆی ڕۆژئاوا وتی: شۆڕشی ڕۆژئاوا "پەرجۆ" (موعجیزە)ـیە و بەهایەکە کە پێویستە بە جیهان بناسێندرێت. ڕۆشنبیری...

  • ئێمە کێین؟
  • پەیوەندیکردن

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • كۆی بابەتەكان
  • KURDÎ
  • العربية

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

Hûn dîsa bixêrhatin!

Têketina hesabê

Min paroleya xwe jibîr kir

Hesabeke nû veke

Ji bo hesabeke nû formê dagirin

Divê hemû cih werin nivîsandin Têketin

Paroleya xwe binivîsin.

Please enter your username or email address to reset your password.

Têketin

Lîsteyeke nû veke