چوؤرشەممە, 6 ماي 2020 – 07:27 ڕۆژنیوز – محەمەد حەسەن
https://youtu.be/oYjsKnT3gMg?t=5″>
قەندیل، یەکێک لە کوێستانەکانی زنجیرە چیاکانی زاگرۆسە کە لە سنوری ڕۆژهەڵات و باکوور و باشووری کوردستان هەڵکەوتووە، چیاکە بەهۆی سروشت و هەڵکەوتە جوگرافیاکەیەوە چوار وەرزەی ساڵ دیمەنێکی ناوازەی هەیە.
چیای قەندیل، لەم وەرزەدا سروشتێکی جوان و دڵڕفێنتری هەیە و ئاوێزان بوونی گوڵ و گوڵزارە ڕەنگاو ڕەنگ و کەم وێنەکانی و بەفری سەر لوتکەکانی جوانێکی بێوێنە و ئەفسوناووی پێبەخشییوە، لەم وەرزەدا قەندیل لە یەککاتتدا هەر چوار وەرزی ساڵی لە خۆیدا کۆکردوەتەوە.
ئەم وێنانەنە بەشێکن لە جوانییەکانی سروشتی چیای قەندیل کە بە کامێرای ڕۆژنیوز گیراون.
ک.س