شەپۆلی بەفربارین سەرجەم ناوچەکانی باشووری کوردستانی گرتووەتەوە و بەهۆیەوە هاتووچۆی هاوڵاتیانی پەکخستووە و لە چەند ناوچەیەک ڕێگاکان بەهۆی زۆریی بەفربارینەوە داخراون.
لە شەوی ڕابردووەوە شەپۆلێکی نوێی بەفربارین سەرانسەری باشووری کوردستانی گرتووەتەوە و زۆرترین بەفربارینیش بەپێی کەشناسی هەرێم لە مەرزی کێلێ بووە و ٩٠ سانتیم مەتر بەفرباریوە.
بەهۆی بەفربارینەوە لە سنووری پارێزگای سلێمانی ڕێگای سەرەکیی پێنجوێن-سلێمانی داخراوە، هاوکات ڕێگای مەرزی کێلێ لە سنووری پشدەریش داخراوە. هاوکات بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانیش هۆشداری بە شۆفێران داوە، کە شەقامەکانی سەنتەری سلێمانیش مەترسیدارن بۆ هاتووچۆکردن.
هاوکات لە پارێزگای هەولێریش ڕێگای کۆیە-هەیبەت سوڵتان و ڕێگەی چیای سەفین بە تەواوی داخراون و هاتووچۆی هەولێرش هۆشداریی دەدات، لەوەی کە سەنتەری شەقڵاوە و ڕێگای هەولێر-کۆیە بۆ هاتووچۆکردن مەترسیدارن.
لەلایەکی دیکەوە لە سنووری شارۆچکەی چەمچەماڵیش ڕێگاکانی چەمچەماڵ کەرکوک و شارەدێی سەنگاو و تەکیەی کاکەمەند بەهۆی زۆریی بەفربارینەوە داخراون.
بەهۆی شەپۆلی بەفربارینەکەوە لە سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان پشووی فەرمیی ڕاگەیەندراوە جگە لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان.
هاوکات بەڕێوبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕێژەی بەفربارینی بڵاویکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لە مەرزی کێلێ زۆرترین بەفرباریوە و ٩٠ سانتیم مەتر تۆمارکراوە.
ڕێژەی بەفربارین لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان؛
هەولێر: ٤ سم
شقلاوە: ٣٢ سم
پیرمام: ٤٢ سم
کۆیە 4 سم
هیران: ٢٢ سم
دارەشەکران: ٣ سم
ڕواندز: ٢٢ سم
حاجى ئۆمەران: ٤٠ سم
سیدەکان: ٥٠ سم
سلێمانى: ١٣ سم
چەمچەماڵ: ٩ سم
ڕانیە: ٢ سم
قەڵادزێ: ٢٠ سم
چوارقڕنە: ٣ سم
بیارە: ١٥ سم
تەوێڵە: ٢٦ سم
سەرکەپکان: ١١ سم
یاخسەمەر: ٤٠ سم
مەرزى کێڵێ: ٩٠ سم
چوارتا: ٢٠ سم
قەرەداغ: ١٧ سم
بەرزنجە: ١٥ سم
هێرۆ: ٤٥ سم
هەڵشۆ: ٦٠ سم
سەنگاو: ٥.٥ سم
شوان: ٥ سم
ئاخجەلەر: ٩ سم
پیرەمەگرون: ٢٠ سم
بەردەقارەمان: ٢٠ سم
دهۆک: ٧ سم
ئاکرێ: ٢٧ سم
گردەسین: ٧سم
دینارتە: ٤٠ سم
زاخۆ: ٤ سم
ئامێدى: ٣٩ سم
سەرسەنگ: ٣٨ سم
کانى ماسى: ٣٨ سم
بەردەڕەش 1 سم
دینارتە: ٤٠ سم
باعەدرێ: ٥ سم
ب.ل