یەكشەممە, 31 ماي 2020 – 14:34 ڕۆژنیوز ـ گه‌رمیان
https://youtu.be/AA3SUhTh350?t=1″>
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، له گوندی تازه‌دێی سه‌ر به شارۆچكه‌ی كه‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان، ئاگرێك له پارچه‌یه‌ك زه‌ویی جوتیارێک کەوتەوە و بەهۆیەوە په‌نجا سندوق مێشهه‌نگ و ٩ دۆنم دەغڵودان و باخ سوتان.
بیلال محه‌مه‌د، خاوه‌نی مێشهه‌نگ و زەوییە کشتوکاڵییەکە، بۆ ڕۆژنیوز وتی: به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌وه شه‌ش دۆنم ده‌غڵودان سووتاوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا باخێك كه ڕووبه‌ره‌كه‌ی ٣ دۆنم زه‌وی ده‌بێت به ته‌واوی سووتاوه له‌گه‌ڵ په‌نجا سندوق مێشهه‌نگ.
وتیشی: تا ئێستا نازانین هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه چی بووه، به‌ڵام چه‌ند شوانێك له‌و سنوره بوون پێمان وتون ئه‌وان ڕه‌تیان كرده‌وه ئاگریان كردبێته‌وه، بۆیه تا ئێستا نه‌زانراوه كێ ئاگره‌كه‌ی كردووه‌ته‌وه.
لای خۆیه‌وه، ئیبراهیم محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی كه‌لاری به‌رگری شارستانی، بۆ ڕۆژنیوز وتی: تیمه‌كانمان گه‌یشتونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه و توانیویانه ئاگره‌كه به هاوكاری خاوه‌ن باخه‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن.
ک.س