شەروێت نزیکەی ٢٠ کانیاوی تێدایە، ئەمەش بووەتەهۆی زۆریی ئاو و دانیشتووانەکەشی وێڕای کشتوکاڵ و ئاژەڵداری، زۆرینەیان قاز بەخێودەکەن.
گوندی شەروێت پێنج کیلۆمەتر لە سەنتەری شارەدێی ژاراوەی سەر بە شارۆچکەی پشدەرەوە لە ئیدارەی ڕاپەڕین دوورە، دانیشتوانی گوندەکە سەرقاڵی کاری کشتوکاڵ و ئاژەڵدارین.
گوندی شەروێت بەهۆی کانیاو و ئاوی زۆرەوە، بە گوندی قازەکان ناسراوە و زۆربەی ماڵەکان قاز بەخێو دەکەن
لەم گوندەدا نزیکەی ۲۰ کانی هەیە، بەڵام بەشێکیان لە وەرزی هاویندا وشک دەبن.
س.ح