کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە چەند ناوچەیەک ئەگەرى بارینى نمە باران هەیە، سبەى ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینى نمە باران لەزۆربەی ناوچەکاندا و لە کاتەکانى پاشنیوەڕۆدا تاوە باران دەبارێت، کە هەورە بروسکەشى لەگەڵدایە و لەکاتەکانی ئێوارەدا بارودۆخى کەش و هەوا جێگر دەبێتەوە.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشوهەوا، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە چەند ناوچەیەک ئەگەرى بارینى نمە باران هەیە.
لە بەشێکى دیکەى ڕاگەیەندراوەکەى کەشناسى هەرێمدا هاتووە، سبەى ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینى نمە باران لەزۆربەی ناوچەکاندا و لە اتەکانی پاشنیوەڕۆدا تاوە باران دەبارێت، کە هەورە بروسکەشى لەگەڵدایە و لەکاتەکانی ئێوارەدا بارودۆخى کەش و هەوا جێگر دەبێتەوە.
لە کۆتایدا کەشناسى هەرێمدا ئاماژەبەوەکراوە، لە ئەمڕۆ و سبەیدا خێراى با لەنێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا و پلەکانى گەرما لەنێوان ١١ بۆ ٣٢ پلەى سیلیزیدا دەبێت.
ئ.م