بەڕێوەبەرایەتى کەشناسى هەرێم بڵاویکردەوە، لە ماوەى ٢٤ کاتژمێرى ڕابردوودا زۆرترین بڕى بارانبارین لە ڕانیە باریوە، کە بڕى ٥٢.٨ ملیمەتر بووە و لە بەرامبەردا لە سەنتەرى پارێزگاى کەرکوک کەمتر لە یەک ملیمەتر باران باریوە.
بەڕێوەبەرایەتى کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان ئاماری بڕی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، زۆرترین بڕى بارانبارین لە ڕانیە بووە لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى، بە بڕى ٥٢.٨ ملیمەتر، لە سەنتەرى پارێزگاکەش ٦ ملیمەتر، لە چوارتا ٥.١٧ ملیمەتر، لە ماوەت ٨.٣٠ ملیمەتر، لە قەڵادزێ ٣٨ ملیمەتر، لە پێنجوێن ٨.٤١ ملیمەتر، لە بەرزنجە ١٣.٣ ملیمەتر و لە قەرەداغ ٢٢.٥ ملیمەتر باران باریووە.
لەبارەى پارێزگاى کەرکوکەوە باس لەوەکراوە، لە سەنتەرى پارێزگاکە کەمتر لە یەک ملیمەتر، لە شوان ١.٢ ملیمەتر باران باریوە.
سەبارەت بە پارێزگاى هەولێر ئەوەخراوەتەڕوو، لە سەنتەرى پارێزگاکە ١٣.١ ملیمەتر، لە سۆران ٤١ ملیمەتر، لە هیران ٢٩ ملیمەتر، لە حاجى ئۆمەران ٤.٦ ملیمەتر، لە میڕگەسوور ٨.١٨ ملیمەتر، لە بارزان ٢٠.٢ ملیمەتر و لە پیرمام ٣٥.٧ ملیمەتر باران باریووە.
لەبارەى بڕى باران بارین لە ٢٤ کاتژمێرى ڕابردوودا لە شارى دهۆک ئاماژە بەوەدراوە، لە سەنتەرى پارێزگاکە ١.٦ ملیمەتر، لە ئاکرێ ١٨ ملیمەتر، لە کانى ماسى ١٢ ملیمەتر، لە ئامێدى ١٦ ملیمەتر، لە بجیل ٨.١٨ ملیمەتر، لە دینارتە ٢١ ملیمەتر، لە ئامێدى ١٦ ملیمەتر و لە چمانکێ ٢٥ ملیمەتر باران باریووە.
سەبارەت بە پارێزگاى هەڵەبجە کەشناسى هەرێم ڕایگەیاندووە، لە سەنتەرى ئەو پارێزگایە ٩.١ ملیمەتر، لە تەوێڵە ٨.٨ ملیمەتر، لە خورماڵ ١.٨ ملیمەتر، لە بیارە ٤ ملیمەتر و لە سیروان ٧.٤ ملیمەتر باران باریووە.
ئ.م