بەڕێوەبەرایەتى کەشناسى هەرێم بڵاویکردەوە، لە ماوەى ٢٤ کاتژمێرى ڕابردوودا زۆرترین بڕى بارانبارین لە تەوێڵە لە سنوورى پارێزگاى هەڵەبجە باریوە بەبڕى ٣١ ملیمەتر و لە بەرامبەردا لە سەنتەرى پارێزگاکانى کەرکوک و هەولێر هیچ بڕێک نەباریووە.
بەڕێوەبەرایەتى کەشناسى و بومەلەرزەزرانى هەرێمى کوردستان ئاماری بڕی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، زۆرترین بڕى بارانبارین لە تەوێڵە بووە لە پارێزگاى هەڵەبجە، کە بڕى ٣١ ملیمەتر تێیدا باریوە، لە سەنتەرى پارێزگاکەش ١١ ملیمەتر، لە خورماڵ ٢٣ ملیمەتر، لە بیارە ٥.١٨ ملیمەتر و لە سیروان ١٠.٥ ملیمەتر باران باریووە.
لەبارەى پارێزگاى سلێمانیەوە ئاماژەبەوەکراوە، لە چوارتا ٢ ملیمەتر، لە سەتەرى پارێزگاکە ٥.٨ ملیمەتر، لە دەربەندیخان ٨.١٤ ملیمەتر، لە ماوەت ١٦ ملیمەتر، لە قەڵادزێ ٣.٦ ملیمەتر، لە بەرزنجە ٥.١٣ ملیمەتر و لە قەرەداغ ٣ ملیمەتر و لە سەرکەپکان ٢.٢ ملیمەتر باران باریووە.
لەبارەى پارێزگاى کەرکوکەوە باسلەوەکراوە، لە سەنتەرى پارێزگاکە هیچ بڕێک نەباریووە، لە مەیدان ٤.٧ ملیمەتر، لە کەلار ٦.١ ملیمەتر، لە خانەقین ٢.٦ ملیمەتر باران باریووە.
سەبارەت بە پارێزگاى هەولێر ئەوەخراوەتەڕوو، لە سەنتەرى پارێزگاکە هیچ بڕێک نەباریووە، لە هیران ١٦ ملیمەتر، لە خەبات ٤.٨ ملیمەتر، لە مێرگەسوور ٢.٤ ملیمەتر، لە بارزان ١.٢ ملیمەتر و لە سیدەکان ٢.٨ ملیمەتر باران باریووە.
لە کۆتایشدا سەبارەت بە پارێزگاى دهۆک کەشناسى هەرێم ڕایگەیاندووە، لە سەنتەرى ئەو پارێزگایە کەمتر لە یەک ملیمەتر، لە بەردەڕەش ٧.٥ ملیمەتر، لە قەسرۆک ١.٨ ملیمەتر و لە زاوێتە ٣.٥ ملیمەتر باران باریووە.
ئ.م