بەڕێوەبەرایەتى کەشناسى هەرێم بڵاویکردەوە، لە ماوەى ٢٤ کاتژمێرى ڕابردوودا زۆرترین بڕى بارانبارین لە یاخسەمەر لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى باریوە بەبڕى ٣١ ملیمەتر و لە بەرامبەردا لە شارەدێی شوان هیچ بڕێک نەباریوە.
بەڕێوەبەرایەتى کەشناسى و بومەلەرزەزرانى هەرێمى کوردستان ئاماری بڕی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: زۆرترین بڕى بارانبارین لە یاخسەمەر بووە لە پارێزگاى سلێمانى، کە بڕى ٣١ ملیمەتر تێیدا باریوە، لە سەنتەرى پارێزگاکەش ٨.٣ ملیمەتر، لە ڕانیە ٢٠.٥ ملیمەتر ، لە چوارتا ١٦ ملیمەتر و لە بەرزنجە ١٦ ملیمەتر باران باریوە.
لەبارەى پارێزگاى هەڵەبجەوە ئاماژەبەوەکراوە، لە سەنتەرى پارێزگاکە ٤.٧ ملیمەتر، لە تەوێڵە ٢٨.٥ ملیمەتر، لە خورماڵ ٧ ملیمەتر، لە بیارە ٢٠ ملیمەتر، لە سیروان ٥.١ ملیمەتر باران باریووە.
لەبارەى پارێزگاى کەرکوکەوە باسلەوەکراوە، لە سەنتەرى پارێزگاکە ٢.٥ ملیمەتر، لە مەیدان ٦ ملیمەتر، لە کەلار ٣ ملیمەتر، لە خورماتوو ٢.٢ ملیمەتر باران باریووە.
سەبارەت بە پارێزگاى هەولێر ئەوەخراوەتەڕوو، لە سەنتەرى پارێزگاکە ٤.١، لە هیران ٩ ملیمەتر، لە خەبات ٥ ملیمەتر، لە پیرمام ١٩.٦ ملیمەتر، لە ڕواندز ٢٠ ملیمەتر باران باریووە.
لە کۆتایشدا سەبارەت بە پارێزگاى دهۆک کەشناسى هەرێم ڕایگەیاندووە، لە سەنتەرى ئەو پارێزگایە ٦ ملیمەتر، لە زاخۆ ١٥.٢ ملیمەتر، لە بەردەڕەش ١٣ ملیمەتر باران باریووە.
ئ.م