وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ڕایگەیاند دوای ساڵی ٢٠٠٣لە عێراق ژمارەی دارخورماکان بەشیوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە و ئەوەش بەشێکە لە هۆکارەکانی زیابوونی با و خۆڵبارین.
حەمید نایف، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بە میدیاکانی ڕاگەیاند: لە دوای ساڵی ٢٠٠٣وە عێراق بە بارودۆخی سەختی یەک لەدوای یەکدا تێپەڕیووە، کە ژمارەی دارەکان تا ئاستێکی بێوێنە کەمبوونەتەوە.
وتەبێژەکەی وەزارەتی کشتوکاڵ ڕاشیگەیاند: بۆ نموونە دارخورما لە ٣٠ ملیۆنەوە بۆ ١٠ ملیۆن کەمبووەتەوە، هەرجەندە بە چەندین پلان هەوڵمانداوە بۆ ١٨ ملیۆن بەرزی بکەینەوە، دار و دارخورما بۆ باو دۆخی سروشتی گرنگن و کاریگەریە خراپەکانیان کەم دەکەنەوە.
وتیشی: عێراق ئەمڕۆ ژینگەیەکی نەزۆکە و زۆرترین زەویشی سەوزاییە، بەهۆی کەمی ئاو و زۆربونی با و خۆڵبارینەوە زیانیان بەرکەوتووە.
باسی لەوەشکرد، ئەمە زەنگی مەترسییە لێدەدرێت، بۆیە پێویستە چاو بە پرۆسەی بوژاندنەوەی سەوزەیی و چاککردنەوەی سیستەمی ئاودێری بکەینەوە و ئەمەش پێویستی بە هاوکاری هەموو وەزارەتەکانە.
ها-غ