ئاگری دارستانەکانی دەرسیم بەرفراوانتر بووە

ئاگری دارستانەکانی دەرسیم کە بەهۆی بۆردومانەکانی سوپای تورک دەستیپێکردبوو، بەرفراوانتر بووە.


ئاگرێک کە لە ناوچەی کوتودەری سەربە دەرسیم لە دارستانەکان کەوتبووەوە، ئەوە ماوەی حەوت ڕۆژە بەردەوامە و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بە ڕووبەرێکی زیاتر لە دارستانەکان دەسوتێت.

سەرنجڕاکێشە، کە نەک هیچ دەزگایەکی حکومی هەوڵ نادات بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگەرەکە، هاوکات سوپای تورک ڕێگری دەکات لە هاوڵاتیانی خۆبەخش بچنە شوێنی ئاگەرەکە بۆ کوژاندنەوەی.

هاوڵاتیانی گوندەکانی دەرسیم لەگەڵ هەموو ڕێگرییەکانی سوپای تورک، شەوی ڕابردوو لە ناوچەکانی خیران و مازگیرتێ ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵکردووە، بەڵام لە چەندین شوێنی دیکەی سنوورەکە ئاگر بەردەوامە.