ئاگری دارستانەکانی چیای شاهۆ کۆنتڕۆڵکرا

خۆبەخشان، ژینگەپارێزان و هاوڵاتیان توانیان ئاگری دارستانەکانی شاهۆ لە دەوروبەری پاوەی سەربە کرماشان کۆنتڕۆڵ بکەن.


بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی فورات، لە دوێنێوە ئاگرێکی بە ئەنقەست لە دارستانەکانی چیای شاهۆی سەربە پاوە کەوتبووەوە و ١٠ هێکتار لەو دارستانانەی سووتاند، ئاگرەکە سەرئەنجام بە هەوڵی هاوڵاتیان کۆنتڕۆڵ کرا.

ژینگە پارێزانی ئەنجومەنی ژیوای پاوە و خۆبەخشان و هاوڵاتیان لە ئێوارەی دوێنێوە چوونەتە شوێنی ئاگرەکە و هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەیان دا و توانیویانە کۆنتڕۆڵی بکەن، بەڵام سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ جارێکی دیکە بە شێوەیەکی گوماناوی ئاگر لەو دارستانانە کەوتەوە و هاوڵاتیان دیسانەوە کۆنتڕۆڵیان کردەوە.

سەرچاوەکان ئاشکرایان کردووە، کە سوپای پاسداران ئاگر لەو دارستانانە بەردەدات.

س.ح