ئاگرەکەی ئوسترالیا پێش بارانبارین کۆنترۆڵکرا

بەرپرسانی ئاگرکوژێنەوەی ئوسترالیا رایانگەیاند، سەرکەوتوبوون لە کوژاندنەوەو کۆنترۆڵکردنی ئەو ئاگرە بەهێزەی کە ماوەی سێ مانگە وڵاتەکەی گرتووەتەوەو لەژێر کۆنترۆڵدا دەرچووە، پێشبینی ئەوەشیانکردووە کە بارانی بەلێزمە لە ناوچە زیانلێکەوتووەکاندا ببارێت.


ویلایەتی نیو ساوس وێڵز، دوایین خاڵی ئاگرە بەهێزەکە بوو، کە بەرپرسانی ئاگرکوژێنەوە بە یارمەتی کەشوهەوای ناوچەکە کۆتاییان پێهێنا، بەڵام هێشتا لە ویلایەتی شاین فیتز سیمونز پریشکی ئاگرەکە بە کزی ماوەو چاوەڕێ دەکرێت لە یەکەم باران باریندا کە بەرپرسانی کەشناسی پێشبینییان کردووە، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا بکوژێتەوە.

دەزگای خزمەتگوزاری نیشتیمانی ئوسترالیا بڵاویکردووەتەوە، ڕووبەری ئەو شوێنانەی کە ئاگرەکە سوتاندونی، سێ هێندەی شاری لەندەنی بەریتانیایە.

بەپێی ئامارەکان، مەزەندە دەکرێت نزیکەی یەک ملیار ئاژەڵی جۆراو جۆر بەهۆی ئاگرەکەوە سوتابن، لە هەندێک شوێنیش ئاژەڵ و دارستانەکان بە تەواوی لەناوچوون.

س.ح