ئاگر له‌ چیای جودی كه‌وته‌وه‌

له‌ ناوچەی دیڤین-ی چیای جودیی باكوری كوردستان، ئاگر کەوتەوە و بەهۆیەوە ڕووبەرێکی زۆر ڕه‌ز و باخی هاوڵاتیان و داری فستق سووتاون.


ئەمڕۆ، لە ناوچەی دیڤین-ی چیای جودی باکوری کوردستان ئاگر كه‌وتووه‌ته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ڕووبه‌رێكی به‌رفرا‌وان سووتاوه‌.

به‌هۆی ئاگره‌كەوە‌ ڕووبەرێکی زۆر ڕه‌ز و باخی هاوڵاتیان و داری فستق سووتاون.

دوای چەند کاتژمێرێک، ئاگره‌كه‌ له‌لایه‌ن هاوڵاتیانی ناوچەکەوە کۆنترۆڵکراوە.

له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا له‌ چه‌ندین ناوچەی باکوری کوردستان، بەهۆی تۆپباران و بۆردوومانەکانی سوپای تورکەوە ئاگر کەوتووەتەوە، بەهۆیەوە ڕووبەرێکی زۆر لە‌ دارستان و ڕه‌ز و باخی هاوڵاتیان سووتاوە و زیانێكی زۆریش به‌ سروشتی ئەو ناوچانە گه‌یشتووه‌.

ب.ل