ئاگر لەنزیك فڕۆكەخانەی هەولێر كەوتەوە

ئاگرێك لەنزیك فرۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر كەتووەتەوە و تا ئامادەكردنی ئەم هەواڵە نزیکەی ٥٠٠ دۆنم زەوی سووتاوە.


ئەمشەو لە گوندی گەزنە-ی سنووری پارێزگای هەولێر و لەنزیك فڕۆكەخانەی هەولێر ئاگر لە پوش و پاشماوەی  دەغڵ و دان كەوتەوە و تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە کۆنترۆڵ نەکراوە.

تیمەكانی بەگریی شارستانی هەوڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكە دەدەن، بەڵام بەهۆی گەورەیی ئاگرەکە و توندی باوە، کۆنترۆڵکردنی ئاسان نییە.

بە پێی ئەو زنیارییانەی، کە هاوڵاتییەکی گوندەکە بە ڕۆژنیوزی داوە، خەڵکی گوندەکە خۆیان ئاگرەکەیان کردووەتەوە و ویستوویانە پاشماوەی دەغڵودانەکنیان بسووتێنن و زەوییەکانیان پاک بکەنەوە، دواتر ئاگرەکە تەشەنەی سەندووە و تا ئێستا نزیکەی ٥٠٠ دۆنم زەوی سووتاوە.

ش.ف