ئه‌گه‌ری باران بارین هه‌یه‌

به‌پێی پێشبینیه‌کانی که‌شناسیی، ئه‌گه‌ری نمه‌ باران هه‌یه له‌ ناوچه‌ جیاجیاکانی هه‌رێمی کوردستان.


به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی گشتیی که‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی کوردستان که‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێی شاره‌کانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکرده‌وه‌.

به‌پێی پێشبینه‌کانیەیکان، ئەمڕۆ، ئاسمان نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت پاشان ده‌گۆڕێت بۆهه‌وری ته‌واو ئه‌گه‌ری نمه‌ باران هه‌یه‌ له‌ ناوچه‌ جیاجیاکان.

هەروەها، به‌رزترین و نزمترین  پله‌کانی گه‌رما له‌ شاره‌کان به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت، بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 36 پلە و نزمترینیش 25 پلە دەبێت، ھەروەھا لە سلێمانی  به‌رزترن 34 پلە و نزمترین21 پلە دەبێت، دھۆک به‌رزترین 34 پله‌ نزمترین 21 پلە دەبێت، کەرکوک به‌رزترین 38 پلە و نزمترین 23 پلە دەبێت.

هەر به‌پێی پێشبینیه‌کانی که‌شناسیی هه‌رێم بۆ سبه‌ی، ئاسمان نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت پاشان ده‌گۆڕێت بۆهه‌وری ته‌واو ئه‌گه‌ری نمه‌ باران هه‌یه‌ له‌ ناوچه‌ جیاجیاکان.

به‌رزترین و نزمترین پله‌کانی گه‌رماش له‌ شاره‌کانی هەرێم بۆ سبه‌ی به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت، بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 35 پلە و نزمترینیش 23 پلە دەبێت، ھەروەھا لە سلێمانی به‌رزترین 33 پلە و نزمترین 20 پلە دەبێت، دھۆک به‌زرترین 33 پله‌ و نزمترین 20 پلە دەبێت، کەرکوک به‌رزترین 37 پلە و نزمترین 22 پلە دەبێت.

ش.ف