ئەردۆغان هەڕەشە لە لیبیا دەکات

ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا، هەڕەشەی ئەنجامدانی هێرش دەکات بۆ سەر هێزەکانی خەلیفە حەفتەر لە لیبیا، ئەوەش دوای ئەوەدێت، کە تورکیا و ڕوسیا نەیانتوانی حەفتەر ڕازی بکەن بە ئاگربەست.


بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز، ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا وتوویەتی: تورکیا سڵناکاتەوە لەوەی وانەیەک فێری خەلیفە حەفتەر بکات، ئەگەر بەردەوامبێت لەهێرشەکانی لەڕۆژهەڵاتی لیبیا دژی حکومەتی دانپیانراوی نێودەوڵەتی ئەو وڵاتە.

خەلیفە حەفتەر، دژی حکومەتی لیبیا و هێزەکانی تورکیا لە لیبیا شەڕدەکات و لەئێستادا زۆرینەی خاکی لیبیا لەبەردەستی هێزەکانی خەلیفە حەفتەردان.

دوێنێش لەکۆبونەوەیەکی تایبەتدا، روسیا و تورکیا هەوڵی ئەوەیاندا خەلیفە حەفتەر ڕازیبکەن بە ڕێککەوتنێکی دولایەنە بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی کە بۆماوەی 9 مانگە بەردەوامە، بەڵام حەفتەر ڕازیبنەبوو دانیشتنەکەی مۆسکۆی بەجێهێشت.

د.ع