ئەلبومێک لە وێنەی سروشتی گوندی نۆرێ

گوندی نۆرێ، لە گوندێکی سنووری ئیدارەی ڕاپەڕینە، سروشتێکی دڵڕفێن و جوانی هەیە، لە وەرزی بەهاردا کانیاوەکانی دەژێنەوە و گوندەکەش بە تەواوی بەرگی سەوز دەپۆشیت و گوڵاڵە سورە و گوڵەبەهارییەکانی دیکە، جوانییەکانیان دەخەنە نێو دیمەنە ئەفسوناوییەکەی گوند و هەموویان پیکەوە سەرنجی گەشتیاران ڕادەکێشن.


گوندی نۆرێ گوندێکی سەر بە شارەدێی سەرکەپکانە لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین، ۱۲ کیلۆمەتر لە سەنتەری شارۆچکەی ڕانیەوە دوورە، ۱۰ کیلۆمەتر لە سەنتەری شارەدێی سەرکەپکان دوورە کەوتووەتە سەر ڕێگای شارۆچکەکانی ڕانیە و سۆران، ڕەواندز و چۆمان، بە هۆی بارینی بارانی زۆری ئەم ساڵ دیمەنێکی زۆر جوانی بە سنورەکە بەخشیوە و کانیاوێکی زۆر ژیاونەتەوە.

دانیشتوانی گوندی نۆرێ بەشێکیان فەرمانبەر و پێشمەرگەن و بەشێکیشیان سەرقاڵی ئاژەڵداریی و باخدارین.

د.ع