ئەمشەو مانگگیرانی خوێنیی ڕوودەدات

درێژترین مانگگیرانی ئەم سەدەیە ئەمشەو ڕوودەدات، مانگگیرانەكە ماوەی كاتژمێرێك و ٤٣ خولەك بەردەوام دەبێت.


مانگ بەهۆی بەركەوتنی تیشكی خۆرەوە دەبریسكێتەوە، بەڵام كاتێك گۆی زەوی دەكەوێتە نێوان خۆر و مانگەوە و نایەڵێت تیشكی خۆر بگاتە مانگ، ئەو كاتە مانگگیران ڕوو دەدات.

مانگگیرانەكەی ئەمشەو دەبێتە درێژترین مانگگیرانی سەدەی ٢١، چونكە ماوەی مانگگیرانەكە كاتژمێرێك و ٤٢ خولەك  بەردەوام دەبێت.

دەستپێكردنی مانگگیرانەكە تاوەكو كۆتایهاتنی، بە گشتی ٥ كاتژمێر و ٥٨ خولەك دەخایەنێت، بەڵام مانگگیرانەكە بە شێوەی تەواو، كاتژمێرێك و ٤٢ خولەك بەردەوام دەبێت.

ئەمجارە مانگگیرانەكە شێوەی ڕەنگی سوور دەبێت، چونكە "هەسارەی سوور" واتە مەریخ زۆر لە زەوییەوە نزیك دەبێتەوە، ئەوەش وادەكات ڕەنگی مانگگیرانەكە سوور بێت، لەبەر ئەوەش بەم مانگگیرانە دەوترێت "مانگگیرانی خوێنیی".

مانگگیرانەكە كاتژمێر ٩ی ئەمشەو ڕوودەدات.


ك.ك