ئەندۆنیسیا، ٣٨٤ کەس گیانیان لەدەستدا

بەرپرسانی ئەندۆنیسیا دەڵێن، کە بەهۆی تسۆنامی و بوومەلەرزە لە شارە کەناراوییەکانی ئەو وڵاتە، زیاتر لە ٣٨٤ هاوڵاتی گیانیان لە دەستداوە، ژمارەیەکی زۆریش بێ سەروشوێن.


ڕۆژی ٢٨ی ئەم مانگە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٥ پلەی ڕێختەر لە ئەندۆنیسیای داو\ و بووە هۆی دورستبوونی تسۆنامی لەو وڵاتە.

هێزی بوومەلەرزە و تسۆنامیی زیاتر لە شاری پالۆ بووە و هەر ئەو شارەش زیاترین قوربانی داوە.

وێنە و ڤیدیۆ گیراوەکان لە شاری پالۆ شەقام و کۆڵانی پڕ لە تەرم و بریندار پیشاندەدەن.

هێزەکانی فریاکەوتن بەردەوامن لە هەوڵدانیان بۆ دۆزینەوەی بێسەروشوێنەکانی ئەو کارەساتە.

دواین ئامارەکان کوژرانی زیاتر لە ٣٨٤ هاوڵاتیی لە ئەنجامی ئەو بوومەلەرزە و تسۆنامییە دەخەنە ڕوو، ئەوە لە کاتێکدایە کە بەردەوام ئاماری قوربانییەکان زۆر بەرزتر دەبێتەوە.

ش.ف