هەزاران کەس لە شارەکانی باکوری کوردستان و تورکیا لە دژی ‘شەڕ و تاڵانکردنی سروشت’ کە دەوڵەتی تورک و چەتەکانی ئەنجام دەدەن، بەرەو چیای جودی بەڕێکەوتن و لەلایەن پۆلیسی تورکەوە هێرشی کرایە سەریان.
ڕێپێوانێکی گەورە بە پێشەنگایەتیی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک (کەجەدە)، تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا)، پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان (دەبەپە)، پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) و بزووتنەوەی ژینگەیی میزۆپۆتامیا بەرەو چیای جودی بە دروشمی “ئێمە دژی وێرانکردنی شەڕ و تاڵانی سروشتین” ریپێوانیان ئەنجامدا.
سەدان کەس لە شارەکانی تورکیا و ئامەد، لەگەڵ ژمارەیەکە لە سەرکردەکانی پارت و کۆمەڵە و ڕیکخراوە کوردی و ئازادیخوازەکان بەرەو ناوچەی هەزەخی شرناخ بەڕیکەوتن.
هێزە ئەمنییەکان هەموو ڕێگاکانیان بە ئۆتۆمبێلی زرێپۆشەوە گرت و گەمارۆی جەماوەریاندا و ڕایانگەیاند کە ڕێگە بە ڕێپێوانەکە نادەن، بەڵام جەماوەری لە ناوچەی هەزەخ کۆبوونەوە، جەختیان لە ڕێپێوانەکە کردەوە سەربازەکان بە گازی فرمیسک ڕیژ و ئاو هێرشیان کردە سەر خۆپیشاندەران و جەماوەریش کاردانەوەیان دژی کردەوەکانی هێزە ئەمنیەکان نیشاندا.
دوای ئەوەی لە و شووینەی ڕێگری لە چالاکوانان و خەڵک کرا دانیشتن و دواتر ڕاگەیەندراوێک بۆ میدیاکان خویندرایەوە ئەو کردەوەیەی دەوڵەتی تورک بە توندی ئیدانە کرا.
ماوەی دوو ساڵە دەوڵەتی تورک بە هاوکاری پەدەکە لە هەرێمی کوردستان و پاسەوانانی گوندەکان لە باکوری کوردستان و گروپە چەتەکان لە ڕۆژئاوای کوردستان دارستانەکان دەبڕێتەوە و بەرەو تورکیا دەیانگوازێتەوە.
ها-ع