بارانبارین دەستپێدەكاتەوە

كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، ئاشكرایدەكات، لە ئەمڕۆوە بارانبارین لە دهۆك و لە سبەینێشەوە لە سلێمانی و هەولێر و كەركوك دەستپێدەكاتەوە.


بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە دوو ڕاگەیەنراودا پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما ١٧ پلە و نزمترین ٨ پلە دەبێت، لە سلێمانی ١٥ بە ٤ پلە و لە دهۆك ١٥ بە ٩ پلە و لە كەركوكیش ١٨ بە ٧ پلە دەبێت، لەدوای نیوەڕۆی ئەمڕۆشەوە لە زۆربەی ناوچەكانی سنوری پارێزگای دهۆك بارانبارین دەستپێدەكاتەوە، ئاسمانی شارەكانیتری باشوری کوردستان هەوری تەواو و نیمچە هەور دەبێت.

هاوكات بەپێی پێشبنییەكانی كەشناسی سبەینێ هەینی، لە هەولێر و سلێمانی و كەركوك بارانبارین دەستپێدەكاتەوە و لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما ١٥ پلە و نزمترین ٨ پلە دەبێت، لە سلێمانی ١٣ بە ٤ پلە، لە دهۆك ١٣ بە ٤8 پلە، لەكەركوكیش ١٦ بە ٧ پلە دەبێت.

ك.س