بارانی بەلێزمە دەبارێت

بەڕێوبەرایەتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینیی بارانی بەلێزمە و مام ناوەند دەکات.


بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی بەشی پێشبینییەکانی بەڕێوبەرایەتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، سبەینێ نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست كاریگەریی زیاتر دەبێت و پێشبینیی دەكرێت باران لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی کوردستان ببارێت.

هەر بەپێی کەشناسیی، لە ناوچە شاخاوییەكان ئەگەری بارینی بارانی بەلێزمە هەیە و لە سەنتەری پارێزگاكانیش بارانێكی مامناوەند دەبارێت.

هەروەها، پێشبینی هاتنی بارستە هەوایەكی ساردیش دەكرێت كە دەبێتە هۆی نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما بە (3-5) پلە و ئەگەری بارینی تەرزەش هەیە.

هەر بەپێی پێشبینییەكانی کەشناسیی،لە ناوچەکانی باشوری هەرێم ئەگەر بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێکی کەم هەیە.

ئاما بەوەش کراوە، کە كاریگەریی شەپۆلەکە لە رۆژی شەممە لەسەر هەرێم كۆتایی دێت.

 

ش.ف