باوەنوور سەوز دەکرێت

لەپێناو زیاترکردنی ڕێژەی سەوزایی و خزمەتکردن بەژینگەی ناوچەکە، هەڵمەتی سەوزکردنی باوەنوور بەڕێوەچوو.


بەیانی ئەمڕۆ، لە شارەێی باوەنووری سەر بە شارۆچکەی کەلار-ی ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، هەڵمەتێکی نەمام چاندن ئەنجامدرا.

هەڵمەتەکە بریتیە لە دابەشکردنی نەمام بە سەر ماڵان و شوێنە گشتییەکان و دواتر چاندنیان.

لە هەڵمەتەکەدا، ۷۰۰ حەو سەد نەمام دەچێنرێن، نەمامەکانیش بریتن لە داری ئەلبیزا و هەنار و هەنجیر.

ش.ف