بومەلەرزەیەکی بەهێز ئورمییەی هەژاند

بومەلەرزەیەکی بەهیز بە گوڕی ٥.٧ پلەی پێوەری ڕێختەر باشوری ئورمیەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی هەژاند، بەڵام زیانەکان دیار نیین.


کەمێک پێش ئێستا بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٧ پلەی پێوەری ڕێختەر بە قووڵایی ٦ کیلۆمەتر لەژێر زەوی شاری قتور لە پارێزگای ئورمیەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی هەژاند و لە بەشێک لە شار و شارۆچکەکانی دیکەش هەستیپێکراوە.

هێشتا لەسەر زیانەکانی ئەو بومەلەرزەیە هیچ زانیاریییەک بڵاو نەکراوەتەوە.

ک.س