بومەلەرزەیەک لە ئیلام ڕوویدا

بومەلەرزەیەک بەگوڕی ٤.٧ پلەی ڕێختەر لە پارێزگای ئیلامی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕوویدا.


کەمێک پێش ئێستا، بومەلەرزەیەک شاری دێهلوڕان لە پارێزگای ئیلامی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی هەژاند.

بومەلەرزەکە کاتژمێر ١٠:٠٢ خولەک لە قووڵایی ١٣ کم ژێر زەوی ڕوویداوە.

تا ئێستا زیانەکانی ئەو بومەلەرزەیە نەزاندراوە.

ک.س