بوومەلەرزەیەک لە باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستانی دا

بوومەلەرزەیەک لە چەند ناوچەیەکی باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستانی دا.


ئەمڕۆ کاتژمێر ١:٢٨ خولەک بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.١ پلە لە پارێزگای کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی دا و هاوکات لە ناوچەکانی بەمۆ و هەڵەبجە و دەربەندیخان و سلێمانی-شی دا، بەڵام دیار نییە کە بە گوڕی چەند پلە بووە.

جەلیل باڵایی، بەڕێوبەرایی ناوەندی قەیرانەکانی کرماشان، ڕایگەیاندووە، کە تیمەکانیان  ناردووەتە ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکان و تا ئێستا هیچ زیانێکیان تۆمار نەکردووە.

شارەدێی مەیدان لە سنووری دەربەندیخان

ش.ف