بۆردوومانی تورکیا باڵندەکانیشی سووتاند

فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک، هەر مرۆڤ ناکەنە ئامانج، بەڵکو ژینگە و باڵندەکانیش پێکەوە دەسووتێنن، لەوچوارچێوەیەدا لە بۆردوومانێکدا چەندین ڕەزوباخ سوتان و ماڵی باڵندەکانیش بە سووتانی خۆیان تێکدرا.


شەوی ڕابردوو جارێکیتر فڕۆکە شەڕخوازەکانی دەوڵەتی تورک، بۆردوومانی گوندی چیادێل-یان لە سنووری بردۆست-ی پارێزگای هەولێر کرد، لە ئەنجامدا زیانێکی زۆری بە سروشتی ناوچەکە گەیاند.

لە بۆردوومانەکەی شەوی ڕابردوودا، چەندین ڕەزوباخ سووتان، بەوهۆیەوە چەندین هێلانەی باڵندەکان ڕووخان و باڵندەکانیان سووتان.

سووتانی باڵندە و تێکدانی ماڵەکانیان، هەمان کردەوەی دەوڵەتی شەڕخوازیی ئەردۆغانە، کە بەرامبەر بە مرۆڤەکان دەیکات و دەبێتە هۆی کۆمەڵکوژکردن و ئاوارەبوونیان.

س.ح