وەزیری دەرەوەی عێراق و سەرۆکی ڕێکخراوی پاراستنی ژینگەی ئێران لەبارەی پرسی خۆڵبارینەوە كۆبوونەوە و بڕیارە وەزیری وزەی ئێران بۆ چارەسەری خۆڵبارین سەردانی عێراق بكات.
ئەمڕۆ، فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ عەلی سەلاجقە، جێگری سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ڕێکخراوی پاراستنی ژینگەی ئێران کۆبوویەوە و هەردوولا تاوتوێی شەپۆلی خۆڵبارین و ئاو و گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوایان کرد.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیی هاوبەشدا، جێگری سەرۆک کۆماری ئێران وتی: چەند بابەتێکمان تاوتوێ کرد لەگەڵ شاندی عێراقی، کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ سەرەتایەکی باش بوو بۆ دروستکردنی هەماهەنگی لەبارەی شەپۆلەکانی خۆڵبارین.
جێگری سەرۆکک ۆماری ئێران وتیشی: ئێران و عێراق ئەزموونیان هەیە لە سەقامگیرکردنی تۆپەڵە خۆڵی و لمییەکان و بەمزوانە وەزیری وزە سەردانی عێراق دەکات لەبارەی زۆربوونی شەپۆلەکانی خۆڵبارین.
هەر لەو كۆنگرە ڕۆژنامەنوسییەدا، فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق وتی: تاوتوێی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوامان کرد، هەروەها دۆسیەی ئاو و ئیدارەدانی لەلایەن عێراق و ئێرانەوە گەنگەشەکرا.
وەزیری دەرەوەی عێراق وتیشی: شاندی هەردوولا چەند سەردانێک دەکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی دۆسیەی ئاو.
ماوەی چەند مانگێكە چەندین شەپۆلی خۆڵبارین لە عێراق هەڵدەكات و جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو، خۆڵبارینی ئەمساڵ چڕە و مەودای بینین كەمدەبێتەوە.
س.س