بەرگریی شارستانیی هەڵەبجە: ئاگركەوتنەوەكان بە دەست ئەنقەستە

بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت:دەستێكی نادیار لەپشت ڕووداوی ئاگركەوتنەوەكانەوەیە و بەئەنقەست یان لەڕێگەی ئامێری تایبەتەوە، ڕووداوەكان ڕوودەدەن.


ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی هەڵەبجە لەپەڕەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك، ئاگاداری هاوڵاتیانی گوندەكانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە دەكات،  دەستێكی نادیار هەیە كەهەڵدەستیت بەسووتانی پوش و پاوان و دارستان و باخەكانی سنوورەكە بە بەكارهێنان و دانانی ئامێری كردنەوەی ئاگر یاخود بەدەستی ئەنقەست.


بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی هەڵەبجە داوا لەهاوڵاتییان و دانیشتووانی ئەو ناوچانە دەكات،  زیاترچاو كراوەبن و هەرشتێك جێگەی گومان بوو یان لەكاتی بینینی خەڵكی نامۆ، تیمەكانیان ئاگاداربكەن، لەكاتی ڕوودانی ئاگركەوتنەوەشدا، دانیشتووانی ئەو ناوچەیە هاوكاریی تیمەكانی ئاگركوژێنەوە بكەن.

 

د.ح