بەفری باڵەکایەتی لە بەهاردا خۆی نمایش دەکات... بەوێنە

باڵەکایەتی، ناوچەیەکی ساردی شاخاوی بەفراوییە، بە جۆرێک بەفری ناوچەکە لە بەهار و هاوینیشدا بە تەواوی ناتوێتەوە و نمایشێکی ئەفسووناویی بۆ دانیشتوانی ناوچەکە و گەشتیاران دەکات و دیمەنێکی دڵڕفێن دەداتە ناوچەکە.


دەڤەری باڵەکایەتی لە چەند شارۆچکە و شارەدێیەک پێکهاتووە و لە سنووری پارێزگای هەولێردایە و سنوورێکی شاخاوی بەفراویی هەیە، کە دیارترین و بەرزترینیان شاخی هەڵگوردە و ٣٦٠٧ مەتر لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە، ساڵانە بەفرێکی زۆر لە سنوورەکەدا دەبارێت، وەک دانیشتوانی گوندەکە باسیان دەکرد کاتێک بەفر دەبارێت هێشتا بەفری ساڵی ڕابردوو بە تەواوی نەتواوەتەوە، بۆیە بەهار وهاوینیش بەفر لەو شاخەکاندا دەمێنێتەوە و جوانی دەبەخشێت.

س.ح