بەفر جوانیی و زەحمەتیی بە باڵەکایەتی بەخشیوە.. بە وێنە و ڤیدیۆ

شەپۆلێکی بەفربارین ڕووی لە باڵەکایەتی کردووە و بەو هۆیەشەوە نزیکەی ١٠ سانتیمەتر بەفر لەناو سەنتەری شارۆچکەی چۆمان باریوە و لە دەوروبەری چۆمان-یش نزیکەی ٣٠ سانتیمەتر باریوە و بەو هۆیەوە ڕێگەی دەیان گوندی سەر بە شارۆچکەکە داخراون.


جگە لەو زەحمەتیانەی بەهۆی بەفربارینی دوێنێوە لە شارۆچکەی چۆمان دروست بووە، هاوکات سیمایەکی جوانی بە شارۆچکەکە بەخشیوە و وای لە دانیشتوانی شارۆچکەکە کردووە، کە ڕوو لە دەرەوە بکەن بە مەبەستی چێژوەرگرتن لە بەفربارین.

هەر بەهۆی بەفربارینەوە ڕێگای دەیان گوند گیراوە و هاوکات بەهۆی بەفرەوە ڕێگای گومرگی حاجی ئۆمەران داخراوە و ئاڵوگۆڕی بازرگانی وەستێنراوە.

شارۆچکەی چۆمان سەر بە پارێزگای هەولێرە و لە چوار شارەدێ پێکهاتووە بە ناوەکانی گەڵاڵە، حاجی ئۆمەران، قەسرێ‌، سمیلان و هەروەها ١٧٠ گوندیش لەخۆ دەگرێت، چۆمان لە ساڵی ١٩٦١ دروست کراوە و سەرەتا شارەدێ بووە، بەڵام ساڵی ١٩٧٠ کراوە بە شارۆچکە.

 


ک.ک