بەفر حاجی ئۆمەرانی سپی کرد

لە شارەدێی حاجی ئۆمەران لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە بەفر دەبارێت و تا ئێستاش بەردەوامە.


لە چوارچێوەی ئەو شەپۆلەی بارانبارین و بەفربارین، کە باشووری کوردستانی گرتووەتەوە، بەفر شارەدێی حاجی ئۆمەران- سەر بە شارۆچكەی چۆمان لە سنوری پارێزگای هەولێر و گوندەکانی دەورەبەری سپی کرد.

حاجی ئۆمەران، کە ساڵانە بەفرێکی زۆری لێدەبارێت، ١٧٠ کیلۆمەتر لە ناوەندی شاری هەولێرەوە دوورەو دواخاڵی سنوریی نێوان باشووری كوردستان و رۆژهەڵاتی كوردستانە، كە هاوسنوورە لەگەڵ شارۆچكەی پیرانشاری رۆژهەڵاتی كوردستان.

ش.ف