وەزارەتى کشتوکاڵى هەرێم بڵاویکردەوە، شەپۆلی بارانی چەند ڕۆژی رابردوو لەسەر ناوچەکانى هەرێمى کوردستان کاریگەری بەرچاوی لەسەر زیادبوونی سەرچاوەکانی ئاوی سەر زەوی لە هەرێمی کوردستان هەبووە و بەهۆیەوە ئاوى بەنداوەکانیش زیادیکردووە.
وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان بڵاویکردەوە، شەپۆلی بارانبارینى چەند ڕۆژی رابردوو، کاریگەری بەرچاوی لەسەر زیادبوونی سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم بەتایبەتی ئاوی سەر زەوی هەبووە، بەڵام ئاوی ژێر زەوی هیچ زیادبوونێک تۆمار نەکراوە.
ئاماژەبەوەشکراوە، بڕى بارانی باریو بەشێکی گەورەی پێداویستی ئاویی ئاودێری بەرووبوومە زستانییەکانی دابینکرد و ئەم گۆرانکارییانە کاتیە و ئەگەری بەردەوامی گۆرانکاری تێدا هەیە لەوەرزی ئێستادا.
باسلەوەشکراوە، زیادکردنی ئاستی قەبارەی ئاو لە بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان، کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەنداوەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ئامادەکراوە بەمجۆریە:-
ئ.م