بەهۆی بەفرەوە ڕێگەی حاجی ئۆمەران داخرا... بە وێنە

به‌فرێکى زۆر ناوچه‌ى باڵه‌کایه‌تى گرته‌وه ‌و به‌و هۆیه‌وه‌ش ڕێگه‌ى بازرگانى و گه‌شتیاریى حاجى ئۆمه‌ران داخرا.


ئەمڕۆ شەپۆلێکی بەفربارین ناوچەی باڵەکایەتی گرتەوە و بەو هۆیەوە کێشەی هاتووچۆ دروست بوو.

لە سنوری حاجی ئۆمەران به‌هۆى به‌فره‌وه‌ چەندین ئۆتۆمبێلی بچوک و گەورە له‌ قه‌راغ ڕێگەکان په‌کیان که‌وتووه ‌و به‌سه‌دان گه‌شتیاریش، که‌ ژن و منداڵیان له‌گه‌ڵدایه‌ له‌ناو ئۆتۆمبێله‌کان ماونه‌ته‌وه.

سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى تیمه‌کانى پاککردنه‌وه‌ سه‌رقاڵی کردنه‌وه‌ى ڕێگەکانن، به‌ڵام به‌هۆى بارینى به‌فرێکى زۆره‌وه‌ ناتوانن به‌ ته‌واوه‌تى کۆنترۆڵى ڕێگاکه‌ بکه‌ن.

له‌ دوا نیوەڕۆى ئه‌مڕۆوه‌ به ‌فه‌رمى ئیداره‌ى گومرگ له‌ سنورى ته‌مه‌رچیانى سه‌ر به‌ پیرانشار لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە ده‌رگاى گومرگى به ‌ڕووى ئاڵوگۆرى بازرگانى داخست.

ک.ک