بەهۆی تۆپبارانەوە دارستانەکانی دەرسیم لە ئاگردا دەسووتێن

بەهۆی تۆپبارانەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر دارستانەکانی دەرسیم، ئاگر لەو دارستانانە کەوتووەتەوە و هەزاران هێکتار لە دارستانەکان سووتاون و زیانێکی زۆر بە ژینگە و سروشتی ناوچەکە کەوتووە.


پاش ئۆپەراسیۆنی سوپای تورک لە ناوچەکانی دەشتی بۆزان، زۆگار، دەرەکۆی، کۆزولجا، کۆچک کۆزولجا، زەندی، دەگیرمەندەر، گەیکسویو و عەلی بۆگازی، لە دەرسیم، لە دارستانەکانی ئەو ناوچانە ئاگر کەوتەوە.

بەبێ ئەوەی هیچ هەوڵێک لەلایەن حکومەتەوە بۆ کوژراندنەوە و کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە بدرێت، دارستانەکان دەسووتێن و ئاگرەکە تا دەچێت بەرفراوانتر دەبێتەوە.

هەروەها سەرچاوە خۆجێییەکان ڕایانگەیاند، کە سوپای تورک ڕێگاناداتە هاوڵاتیانی خۆبەخش بچنە شوێنی ئاگرەکە و بیکوژێننەوە.

س.ح