بەهۆی سوتانی پوشەوە لە هەولێر ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر ئاگری گرت

لەشاری هەولێر بەهۆی سوتانی پوش و پەڵاشەوە ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر ئاگری گرت.


ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەکێکی شاری هەولێر بەهۆی سوتانی پوش و پەڵاشەوە ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر سوتا.
محەمەد حاجی، شایتحاڵی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکە بە ڕۆژنیوزی وت: ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەکی ٩٩دێی زانکۆ، دوای ئەوەی ئاگریان لە پوش و پەڵاشی ناوچەكە بەرداوە، نەتوانراوە ئاگرەکە کۆنترۆڵ بكرێت و بەوهۆیەوە ئاگرەکە بڵاوبوەتەوە و لە ئاکامدا ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر بە بارەوە کە نزیک لەو شوێنە ڕاوەستێندراوە ئاگری گرتووە و سوتاوە.

ک.س